لە باشووری دوورگەی کریت بەلەمێک ژێرئاکەوت و 18 کۆچبەر خنکان

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
 پۆلیسی کەناراوەکان بەدوای کۆچبەراندا دەگەڕێت
پۆلیسی کەناراوەکان بەدوای کۆچبەراندا دەگەڕێت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایانگەیاند، رۆژی شەممە بەلەمێکی کۆچبەران لە باشووری دوورگەی کریت ژێرئاو کەوتووە و بەهۆیەوە لانی کەم 18 کۆچبەر خنکاون. تاوەکو ئێستاش تەنیا دوو کەس رزگارکراون.
 
حوسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لووتکە کە بەدواداچوون بۆ کۆچبەرانی کورد دەکات، لە یۆنان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێشتا ناسنامەی کۆچبەرانی نێو ئەو چووپە دیار نییە. بەڵام بەشی هەرە زۆری ئەو کۆچبەرانەی بەرەو دوورگەی کریت دەڕۆن، خەڵکی میسر و تونسن.
 
بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی یۆنان، بەلەمەکە چووپ بووە و ویستوویەتی لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە بگاتە ئەورووپا. ئاماژە بەوەش کراوە کە بەلەمەکە لەکاتێکدا کە هێشتا نیوەی ژێرئاو کەوتبوو، لەلایەن کەشتییەکی بازرگانیی تورکیاوە بینراوە و تیمەکانی فریاگوزاریی یۆنانی ئاگادارکردووەتەوە.
 
ئێستا دوو رزگاربوو دەرهێنراون و ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای رزگاربووانی دیکەدا بەردەوامە.
 
یۆنان بە دەروازەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ چوونە نێو یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئەو کەسانەی لە شەڕ و هەژاری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفریقا و ئاسیا هەڵدێن. رووداوی گیانلەدەستدانیش لەو دەریایەدا زۆرن.
 
لە ساڵانی 2015 و 2016، یۆنان لە هێڵی پێشەوەی قەیرانی کۆچبەران بوو، کاتێک زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقاوە روویان لە ئەورووپا کرد.
 
رێگە کورت بەڵام پڕ مەترسییەکەی کەناراوەکانی تورکیا بۆ دوورگەکانی یۆنان بە بەلەمی چووپ یان بەلەمی بچووک، پێشتر رێگەی سەرەکی بوو، بەڵام بەهۆی زیادبوونی چاودێری و گەڕاندنەوەی کۆچبەران، هەوڵەکانی پەڕینەوە لەو رێگەیەوە کەمبوونەتەوە. لە بەرامبەردا، لەم مانگانەی دواییدا هاتنی کۆچبەران لە لیبیاوە بۆ دوورگەی کریت زیادیکردووە.
 
دامودەزگەکانی یۆنان هێشتا ئەوەیان یەکلایی نەکردووەتەوە کە بەلەمەکە لە کوێوە بەڕێکەوتووە.
 
لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و بەهاناوەچوونەکەدا، کەشتی و فڕۆکەیەکی ئاژانسی پاسەوانیی سنووریی ئەورووپا (فرۆنتێکس)، هێلیکۆپتەرێکی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان و سێ کەشتیی بازرگانی بەشدارن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی بەرگریی ئاسمانی هەوڵی خستەخوارەوەی دەدەن.

لە شەوێکدا 653 درۆن ئاراستەی ئۆکراینا کران؛ خەڵکی کیێڤ ناچنە ژێرزەمین و شەڕ دەکەن

هێزەکانی رووسیا بە سەدان درۆن و دەیان مووشەک هێرش دەکەنە سەر شارەکانی ئۆکراینا. لە بەرامبەردا تیمە گەڕۆکەکانی بەرگریی ئاسمانی کە بەشێکیان لە هاووڵاتییانی خۆبەخش پێکهاتوون، هەوڵی خستنەخوارەوەیان دەدەن. تەنیا لە بەرەبەیانێکدا 653 درۆن ئاراستەی ئۆکراینا کراون.