رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە تایوان، چین سزای پێنج کۆمپانیای ئەمریکی دەدات و سڕیان دەکات.
رۆژی یەکشەممە، 7-1-2024، وانگ وێنبن، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی ئەمریکا چەکی بە تایوان فرۆشتووە، ئێمەش سزا دەخەینە سەر پێنج کۆمپانیای پیشەسازیی وەزارەتی بەگریی ئەمریکا."
بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی چین، "فرۆشتنی چەک بە تایوان پێشێلکردنی یاسا و بنەمای یەک-چینە." مەبەستی وەزارەتەکە ئەوە بوو کە تایوان بەشێکی جیانەکراوەیە لە خاکی چین.
وانگ هەروەها گوتی، "واشنتن سزای خستووەتە سەر چەندین کۆمپانیا و بازرگانی چینی ئەمەش دەبێت زیانێکی زۆر بۆ سەروەریی و بەرژەوەندیی ئاسایشی چین."
وەک وەڵامێک بۆ ئەو هەنگاوانەی واشنتن، هەروەک وەزارەتی دەرەوەی چین باسیدەکات، چین سزا دەخاتە سەر پێنج کۆمپانیای دروستکردنی چەک و تەقەمەنی ئەمریکی کە لقیان لە چین هەیە، لەوانەش: داتا لینک سۆلوشن، ڤیاسات، ئەیرۆڤایرۆمێنت، تێک سیستەم ئۆپەرەیشن و لاند ئەند ئارمەمێنت.
چین دەڵێت، سزاکە بریتییە لە سڕکردنی ئەو کۆمپانیایانە لە خاکی چین و سڕکردنی هەموو کەلوپەل و ئامێرەکانیان کە لێرەن، هەروەها بۆ هەر کەس و کۆماپانیا و رێکخراوێک رێگەپێنەدراوە کە کار و بازرگانی لەگەڵ ئەو کۆمپانیا سزادراوانە بکەن.
لە ساڵی 1949ـەوە تایوان داوای سەربەخۆیی لە چین و دەکات و چین وەک پارێزگایەک سەیری دەکات و تا ئێستا هیچ وڵاتێکی زلهێز بە فەرمی دانی بە دەوڵەتی تایوان دا نەناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ