رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەیەکی بچووک لە ئاسمانی شارێکی باشووری بەرازیل تێکشکا و لە ئەنجامدا لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا. هۆکاری تێکشکانەکە تاوەکو ئێستا دیار نییە.
رۆژی هەینی 07-02-2025 فڕۆکەیەکی بچووک لە ئاسمانی شاری ساوپاوڵۆی باشووری بەرازیل تێکشکا. زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش بریندارن.
جێفەرسن دیسوزا، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە رایگەیاند، تیمە فریاگوزارییەکان پێنج کەسیان رزگارکردووە.
وەک لە وێنەیەکی فڕۆکە تێکشکاوەکەدا دەردەکەوێت، ئاگر و دووکەڵ بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەی میدیای وڵاتەکە، فڕۆکەکە جۆری (Beech F90 King Air)ـە و تەرمی دوو کەسەکە بە سووتاوی لەنزیکیەوە دۆزراونەتەوە.
بەرپرسانی شارەکە دەڵێن، فڕۆکەکە لە شاری ساوپاوڵۆوە بەرەو شاری پۆرتۆ ئەلێگری لە باشووری بەرازیل رۆیشتووە.
کانوونی یەکەمی 2024ـش فڕۆکەیەکی بچووک خۆی بە بازاڕێکی شاری گرامادۆی رۆژهەڵاتی بەرازیلدا کرد و 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ