رووداو دیجیتاڵ
باکووری ئاسیا لەژێر شەپۆلێکی بێوێنەی بەفربارین دایە کە چەندین ناوچەی لە چین و ژاپۆن خستووەتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ناوچەیەکی دوورە دەستی باکووری چینە. زیاتر لە 35 سانتیمەتر بەفر باریوە.
رەشەبایەکی وشک و سارد بە دوایدا هاتووە؛ زوقمێکی دروست کردووە و سەرمایەکی 26 پلە خوار سفری بە دوای خۆیدا هێناوە.
دەیان ئۆتۆمبێل، تانکەر و بارهەڵگر گیریان خواردووە و تیمەکان هەوڵی دەربازکردنیان دەدەن.
ئێمی کووتەر، کەشناسە و دەڵێت: "کاتێك کە ئەو رەشەبا تووندانە لە وەرزی زستاندا هەڵدەکەن بە تایبەتی لە شەودا، ئیدی پلەی گەرما بۆ خوار سفر دادەبەزێت، ئەو شەپۆلەی کە ئێستا باکووری ئاسیای گرتووەتەوە؛ بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت".
ئەوەی بۆ باکووری چین نەهامەتییە؛ بۆ ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای؛ خۆشییە؛ بیست سانتیمەتر بەفر، بازاڕی خلیسکانی سەر بەفری لە چیای شیلینگی گەرمتر کرد.
وانگ شیاوروی، هاووڵاتییەکی چینییە و دەڵێت: "بەراورد بە ساڵانی رابردوو، خەڵکێکی زۆر زیاتر هاتوونەتە چیای شیلینگ، هۆکاری سەرەکی زۆری بەفرەکەیە کە وا دەکات خلیسکانی سەر بەفر خۆشتر و بە چێژتر بێت".
گۆڕانی کەشوهەوا، وەرزی هاوینی گەرمتر و زستانی ساردتر لە ساڵانی رابردوو کردووە.
لە شاری ئۆبیهیرۆ-ی باکووری ژاپۆن، 12 کاژێر بەسەریەک بەفر باری و مەترێك و 20 سانتیمەتر بەفر کەوت. ریکۆردێكە 20 ساڵە لەو ناوچەیە تۆمار نەکراوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ