ئانۆ جەوهەر لە واشنتن: لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا پرسی پاراستنی پێکهاتەکانمان تاوتوێ کرد

59 خولەک له‌مه‌وپێش
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و رایدەگەیێنێت، تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکانیان پرسی پاراستنی ماف و نوێنەرایەتیی کریستیان و ئێزیدییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، ئانۆ جەوهەر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن دی سی، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، لەوانە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ دالیا تورسکی، راوێژکاری باڵا کۆبووەتەوە.
 
سەبارەت بە نێوەڕۆکی گفتوگۆکان، ئانۆ جەوهەر ئاماژەی بەوە کرد: "تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکان بریتی بوون لە پاراستن و نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەی کریستیانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان دەبنەوە، بەتایبەت خوشک و برا ئێزیدییەکان."
 
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی ئازادیی ئایینی، پاراستنی پێکهاتەکان، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و بەردەوامیی دیالۆگ دەربارەی ئەم بابەتانە کراوەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە