رووداو دیجیتاڵ
لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، واتە مانگی نیسان؛ ئەوانەی بەنیازن بچنە بەریتانیا، پێش ئەوەی بچن، دەبێت داوای رێگەپێدانی ئەلیکترۆنیی گەشتکردن بکەن، کە بە ئینگلیزییەکەی پێی دەڵێن (ئی تی ئای)، ئەگەر ئەو کەسانە ئەوەیان نەکردبێت، رێگەیان پێنادرێت بچنە نێو بەریتانیاوە.
ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە بۆ ئەو کەسانە، ئەوەیە کە ئیشەکە بە چەند خولەکێک دەکرێت و زۆربەی جاریش بە چەند خولەکێک وەڵامەکەت بۆ دێتەوە.
هەر کەسێک مۆبایلی زیرەکی پێبێت، دەتوانێت ئەپێکی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا داگرێت؛ زانیارییەکانی تێدا بنووسێت و 11 یۆرۆ (یان 10 پاوەند) بدات و لە ماوەی چەند خولەکێکدا رێگەپێدانەکە وەربگرێت. دوای ئەوەش، تاوەکو دوو ساڵ دەتوانیت بەو رێگەپێدانە هاتووچۆی بەریتانیا بکەیت.
رەنگە زۆر کەس بپرسێت، ئەو رێگەپێدانە تەنیا بۆ ئەوانەیە کە ئیقامەیان هەیە لە ئەورووپا یان ئەوانەش دەگرێتەوە کە هاووڵاتیی ئەورووپین؟ وەڵامەکەی ئەوەیە، هەموو کەس کە لە یەکێتیی ئەورووپاوە بچێتە بەریتانیا، ئەو رێگەپێدانەی پێویستە و دەبێت هەیبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ