ترەمپ دەڵێت 'رۆژانی سەرنجڕاکێش' لەگەڵ ئێران بەڕێوەن

07-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ناکۆکییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران دەڵێت: "رۆژانی سەرنجڕاکێش بەڕێوەن، ئەمە هەموو ئەوەیە کە دەتوانم پێتان بڵێم".
 
ترەمپ رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی گوت: "لەگەڵ ئێران گەیشتووینەتە قۆناخەکانی کۆتایی. ئەمە دەبێتە کاتێکی سەرنجڕاکێش و دەبینین چی روودەدات"، بەڵام روونی نەکردەوە مەبەستی چییە.
 
ترەمپ گوتی: "گەیشتووینەتە دوا ساتەکان. لە دوا چرکەکانداین. ناتوانین رێگەیان پێ بدەین چەکی ئەتۆمیان هەبێت."
 
ترەمپ پێشتر رایگەیاندبوو، نامەیەکی بۆ ئێران ناردووە کە تێیدا داوای لێکردبووە رازی بێت بە دانوستانی ئەتۆمی.
 
بەڵام نێردەی دیپلۆماسیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رەتیکردەوە هیچ نامەیەکی لەو جۆرەیان بەدەستگەیشتبێت؛ هەروەها عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران لە ژێر سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار" ناچێتە هیچ دانوستاندنێکەوە. 
 
ترەمپ گوتی: "ئەمە کاتێکی سەرنجڕاکێشە لە مێژووی جیهاندا، بەڵام دۆخێکمان لەگەڵ ئێران هەیە و شتێک زۆر زوو روودەدات، زۆر زۆر زوو".
 
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گوتی: "هیوادارم بتوانین رێکەوتنێکی ئاشتی هەبێت. لە پێگەی هێز یان لاوازییەوە قسە ناکەم؛ تەنیا دەڵێم پێم خۆشترە رێککەوتنێکی ئاشتی ببینم نەک شتێکی دیکە".
 
ترەمپ روونینەکردەوە مەبەستی لە "شتەکەی دیکە" چییە، بەڵام پێشتر هەڕەشەی لە ئێران کردووە کە ئەگەر دانوستاندن سەر نەگرێت، ئەوا بە هێرشی سەربازی کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دێنێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە