بۆمبێکی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پاریس دۆزرایەوە

07-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسانی فەرەنسا رایدەگەیێنن، لە یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەری پاریس، بۆمبێکی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی دۆزراوەتەوە و بەو هۆیەوە گەشتەکانی وێستگەکە دواخراون.
 
رۆژی هەینی، 7ـی ئاداری 2025، کۆمپانیای نیشتیمانیی شەمەندەفەری فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسی، "بۆمبێکی نەتەقیو لە نێو سکەی شەمەندەفەر لە وێستگەی گار دوو نۆرد لە ناوچەی سەینت دێنیس لە باکووری پاریس دۆزراوەتەوە."
 
بەگوتەی کۆمپانیاکە، بۆمبەکە بۆ سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی دەگەڕێتەوە و لەکاتی نۆژەنکردنەوەی سکەی شەمەندەفەرەکە دۆزراوەتەوە. 
 
بەرپرسانی پاریس هەموو گەشتەکانی وێستگەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر پۆلیس بۆ پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکە رەوانەی وێستگەکە کراون. 
 
وێستگەی گار دوو نۆرد دەکەوێتە باکووری پاریس و یەکێکە لە قەرەباڵخترین وێستگەکانی شەمەندەفەر لە فەرەنسا و رۆژانە 700 هەزار کەس لێیەوە گەشت دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە