دووکەڵی رەش بینرا؛ پاپا هەڵنەبژێردرا

07-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کاردیناڵەکانی جیهان لە کەنیسەی سیستین لە ڤاتیکان کۆبوونەوە و دەنگیان بۆ هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ دا، بەڵام دوای چەند کاژێرێک دووکەڵێکی رەش لەسەر کەنیسەکە بەرزبوویەوە و دەنگدان دواکەوت.
 
رۆژی چوارشەممە 07-05-2025 جیهان چاوی لەسەر دووکەڵکێشەکەی کەنیسەی سیستین بوو لە ڤاتیکان. بەشێوەیەکی نەریتی، ئەگەر دووکەڵێکی سپی بەرزبێتەوە، ئەوە واتە پاپا بۆ ڤاتیکان هەڵبژێردرا و توانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام دووکەڵی رەش پێچەوانەکەیەتی.
 
دوای ئەوەی پاپا فرانسیس لە 21ـی نیسان کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە 133 کاردیناڵ کۆبوونەوە و دەنگیان دا. پێویستە ئەو کەسەی دەبێتە پاپای نوێ، 89 دەنگ بەدەستبهێنێت.
 
بڕیارە پێنجشەممە کاردیناڵەکان دەنگبدەنەوە. لە ئەگەری سەرنەکەوتنی پرۆسەکە، دەکرێت چوار جار دەنگدان دووبارە بکرێتەوە تاوەکو پاپایەکی نوێ هەڵدەبژێردرێت. لەو دۆخەدا ئەو کاخەزانەی دەنگەکانیان پێداوە، مادەیەکی تایبەتی پێدا دەکرێت و دەسووتێنرێن و دووکەڵی سپی بەرزدەبێتەوە.
 
کۆبوونەوەی کاردیناڵەکان کە بە کۆنکلەیڤ (conclave) دەناسرێت، گەورەترین کۆبوونەوەی مێژووە، کاردیناڵی نزیکەی 70 وڵات بە عێراقیشەوە بەشدارن تێیدا. بەربژێری بەهێز دیارنییە و لەماوەی پرۆسەکە دەکرێت چەندین ئاڵنگاری بێنە پێشەوە.
 
خەڵکێکی زۆر لە گۆڕەپانی سەینت پیتەر کۆبوونەوە و هیواداربوون دووکەڵی سپی ببینن، شاشەی گەورەش بۆ ئامادەبووان دانرابوو. بەشێک لە ئامادەبووان گۆرانییان دەگوت، بەشێکیان سەمایان دەکرد و هەندێکیشیان خەریکی نوێژ و نزا بوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.