ویتکۆف سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ لەبارەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش روون دەکاتەوە

07-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چووە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و لەبارەی سیاسەتی ئەمریکا بۆ چەند پرسێکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست قسەی بۆ کردن.
 
کۆبوونەوەکە هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی لەخۆگرت و دوو بابەتی سەرەکی مژاری کۆبوونەوەکە بوون؛ جەنگی غەززە و گفتوگۆکانی ئەتۆمیی ئێران. سەرنجی تایبەت لەسەر دانانی میکانیزمێکی نوێ بوو بۆ ئیسرائیل کە رێگە بۆ چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بکاتەوە. 
 
لە 02-03-2025ـەوە ئیسرائیل رێگەی بە خواردن و هاوکاری نەداوە بچێتە نێو غەززە. حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت، بەنیازە پرۆسەی دابەشکردن و گەیاندنی خواردن و کۆمەکە مرۆییەکان لە رێکخراوەکان وەربگرێتەوە و بە چەند کۆمپانیایەکی تایبەتی بدات.
 
ئیسرائیل پلانی داناوە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی گرێبەست بکات بۆ ئەوەی سەبەتەی خۆراک بە دەست بگەیێننە هاووڵاتییانی غەززە.
 
دووشەممەی ئەم هەفتەیە، یان ئێگلاند، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەرویجیی NRC لە ئێکس نووسی: "ئیسرائیل داوا دەکات نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان سیستمی دابەشکردنی هاوکارییەکانی خۆیان لە غەززە بە یەکجاری پەکبخەن."
 
دۆخی غەززە رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت. رێکخراوەکان و بەشێکی زۆری وڵاتانی رۆژئاوا سەرکۆنەی بڕیارەکەی ئیسرائیل دەکەن بۆ راگرتنی هاوکارییەکان.
 
رۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "لە 24 کاژێری داهاتوودا لەبارەی دۆخی غەززە راگەیێندراوێکمان دەبێت. سەیر دەکەین و بزانین چ روودەدات. ئێستا قسە و باسێکی زۆر لەسەر غەززە دەکرێت."
 
ترەمپ هیچ وردەکارییەکی نەدرکاند، بەڵام گوتی: "راگەیێندراوێکی زۆر گەورە و ئەرێنییە و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە روودەدات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی (NDAA) بە گوژمەی 901 ملیار دۆلار پەسند کرد و رەوانەی سەر مێزی دۆناڵد ترەمپی کرد؛ پڕۆژەیاساکە بڕگەیەکی تێدایە کە تێیدا رێگەپێدانی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە.