رووداو دیجیتاڵ
ژنێکی بەرازیلی کە هاوسەرگیری لەگەڵ بووکەڵەیەکدا کردووە، بە تۆمەتی ئەوەی خیانەتی لێکردووە، ئەندامی نێرینەی بووکەڵەکە دەبڕێت.
رۆژی چوارشەممە، 7ـی حوزەیرانی 2023، میدیاکانی بەرازیل بڵاویانکردەوە؛ مایریڤۆن رۆکا کە ژنێکی تەمەن 37 ساڵە، دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە، هاوژینەکەی کە بووکەڵەیەکی دەستکردە و ناوی مارسێلۆیە، ناپاکی لێکردووە، ئەندامی نێرینەی دەبڕێت و لێی جیادەبێتەوە.
رۆکا بە میدیاکانی بەرازیلی گوتووە: "ئێوارەیەک، هاوڕێیەکم بە نامەیەک ئاگاداری کردمەوە کە هاوسەرەکەم خیانەتی لێکردووم و لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بووە."
رۆکا بەگوتەی خۆی، دوای ئەوەی بە خیانەتی هاوژینەکەی زانیوە، زۆر تووڕە بووە و گەڕاوەتە ماڵەوە و هاوژینە بووکەڵەکەی لەسەر کورسییەک داناوە و وەکو سزایەک ئەندامی نێرینەی بڕیوە. رۆکا باسی ئەندامی نێرینەی مارسێلۆی کردووە و گوتوویەتی: "رەنگی سپییە و نزیکەی 16 سانتیمەتر درێژ دەبێت."
ئەو ژنە بەرازیلییە باسی لەوەش کردووە کە نیگەرانی ئەوەیە ژنانی دیکە دەست لە ئەندامی نێرینەی مارسێلۆ بدەن، لەبەر ئەوە بەردەوام لای خۆی هەڵیدەگرێت و کاتێکیش لە ماڵ دەچێتە دەرەوە لە شوێنێکی ماڵەکەیدا دەیشارێتەوە.
مارسێلۆ، بەگوتەی رۆکا، جاری یەکەمی نییە خیانەتی لێدەکات، رۆکا دەشڵێت: "پرسیارم لە مارسێلۆ کرد کە بۆ خیانەتی لێکردم، بەڵام وەڵامی نەدامەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ