دەیان هەزار کەس لە رۆما خۆپێشاندان دژی ئیسرائیل دەکەن؛ 'جینۆساید بوەستێنن'

07-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەیان هەزار کەس لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا خۆپێشاندانیان لە دژی ئیسرائیل کرد و داوای وەستاندنی "جینۆساید" دەکەن.
 
خۆپێشاندەران بە دروشمی "جینۆسایدی غەززە بوەستێنن" و "ئازادی بۆ فەلەستین"، ناڕەزاییان دەربڕی. 
 
لە گۆڕەپانی پیازا سان جیۆڤانییەوە دەست بە رێپێوان کرا و داوایان کرد دەستبەجێ یارمەتیی مرۆیی بگاتە خەڵکی غەززە کە بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ژێر گەمارۆی ئیسرائیلدا رووبەڕووی برسێتیی تووند بوونەتەوە. 
 
خۆپێشاندەرانی رۆما داوایان لە حکومەتی ئیتاڵیا کرد هەڵوێستی لە بەرامبەر ئیسرائیل هەبێت. 
 
بەشێک لە خۆپێشاندەران ئاڵای فەلەستینیان بەرزکردەوە و بەشێکی دیکەیان هێمای تەرمی منداڵانی غەززەیان هەڵگرتبوو. 
 
جیۆڤانا مۆنفۆرتێ، دانیشتووی رۆما دەڵێت: "بەم زووانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە برسا دەمرن، چونکە یارمەتییان پێ ناگات، ئیسرائیل رێگەیان پێ نادات، تەقەیان لێ دەکات، یارمەتی دەست ناکەوێت. ناتوانین ئەمە قبووڵ بکەین."
 
خۆپێشاندەرێکی دیکە بە ناوی نادین یونالی کە ئەویش دانیشتووی رۆمایە، پێیوایە حکومەتی ئیتاڵیا خۆی لە ئاست دۆخی غەززە کوێر کردووە. 
 
ئەو دەڵێت: "وێڕای ئەو کۆمەڵکوژییە نائاساییەی کە هەیە، وێڕای دڕندەیی و کاردانەوەی نابەجێ، هیچ کاردانەوەیەکی نییە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: باوکێکە لەبەردەم هۆڵی 'لینچ ئارینا' لە شاری پاوتاکێت لە ویلایەتی رۆد ئایلەند باوەش بە کوڕەکەیدا دەکات، دوای رووداوی تەقەکردنەکە

لە یارییەکی هۆکی لە ئەمریکا سێ کەس کوژران

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی هۆکیی لە ویلایەتی رۆد ئایلەندی ئەمریکا تەقە کرا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.