لە میونشن ژنێک بە چەقۆ نزیکەی 10 کەسی بریندارکرد

07-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە باشووری ئەڵمانیا ژنێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک و چەند کەسێکی بریندارکرد. پۆلیس تەقەی لە ژنەکە کردووە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 
 
رۆژی شەممە 07-06-2025، ژنێک لە شاری میونشن لە هەرێمی باڤاریای باشووری ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک. بەگوێرەی میدیای ئەڵمانیا، کەمتر لە 10 کەس لە رووداوەکە برینداربوون و پۆلیسیش تەقەی لە ژنەکە کردووە و برینداری کردووە. 
 
ژنەکە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
 
میدیای ئەڵمانیا رایگەیاند، ژنەکە تەمەنی 30 ساڵە، هێشتا رەچەڵەکی نەزانراوە و دیاریش نییە هۆکار و پاڵنەری ئەو رووداوە چییە.
 
پێش چەند کاژێرێک لەو رووداوە، هەر لە باڤاریا و لە شاری پاساو، پیاوێکی عێراقی بە ئۆتۆمبێل خۆی بەنێو کۆمەڵێک خەڵکدا کرد و پێنج کەسی بریندارکرد. 
 
بەگوتەی پۆلیس، پیاوەکە تەمەنی 48 ساڵە و دەستگیرکراوە، دوای جیابوونەوە لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەی هەبووە لەسەر ئەوەی کامیان منداڵە پێنج ساڵەکەیان لەخۆ بگرن، دوای ئەوەی هاوژینەکەی لەو شوێنە بینیوە بە ئۆتۆمبێل بۆی چووە. لە رووداوەکە، هاوژین و کچەکەشی برینداربوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: باوکێکە لەبەردەم هۆڵی 'لینچ ئارینا' لە شاری پاوتاکێت لە ویلایەتی رۆد ئایلەند باوەش بە کوڕەکەیدا دەکات، دوای رووداوی تەقەکردنەکە

لە یارییەکی هۆکی لە ئەمریکا سێ کەس کوژران

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی هۆکیی لە ویلایەتی رۆد ئایلەندی ئەمریکا تەقە کرا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.