ئەمریکا و فەرەنسا جەخت دەکەنەوە کە رێگە بە ئێران نادەن ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی

07-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمریکا و فەرەنسا جەخت دەکەنەوە کە رێگە نادەن ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبێنێت. 
 
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ژۆن نۆوێل بارۆی هاوتا فەرەنسییەکەی کردووە و باسیان لە "پەرەسەندنەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا" کردووە. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوو لا "جەختیان کردەوە کە پابەندن بەوەی رێگە نەدەن ئێران چەکی ئەتۆمی دروست بکات یان بە دەستی بێنێت."
 
ئەمریکا و ئێران تاوەکو ئێستا 5 گەڕی دانوستاندنیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 
 
واشنتن داوا لە تاران دەکات، دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، بەڵام ئێران سوورە لەسەر ئەوەی لە نێو خاکی خۆیدا، بەردەوام بێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم. 
 
هەفتەی رابردوو، وەزیری دەرەوەی عومانی نێوەندگیر پێشنیازێکی ئەمریکای گەیاندە دەستی ئێران کە بە گوێرەی میدیای ئەمریکی، پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هەرێمی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە دەرەوەی ئێران لەخۆدەگرێت. 
 
ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا گومانیان هەیە ئێران هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بدات، بەڵام تاران ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە و بەردەوام دەڵێت، ئامانج لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، تەنیا دروستکردنی وزەی کارەبا و تاقیکردنەوەی پزیکشییە. 
 
ترەمپ هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر ئێران بە رێککەوتن بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنوردار نەکات، ئەوا وڵاتەکە بۆمباران دەکات. 
 
برووس دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی "جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی دانوستاندنی راستەوخۆ لە نێوان رووسیا و ئۆکراینادا کردەوە بۆ ئەوەی ئاشتییەکی درێژخایەن بەدەستبێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا