سەرۆکی هایتی تیرۆر کرا

07-07-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکوەزیرانی هایتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 1 گرووپێکی نەناسراو کە هەندێکیان بە ئیسپانی قسەیان کردووە، جۆڤێنێل مۆیس، سەرۆکی هایتییان لە ماڵەکەیدا تیرۆرکرد.
 
کلاود جۆزێف، سەرۆکوەزیرانی هایتی کە ئێستا وەکو سەرۆکی وڵات کاردەکات سەرکۆنەی هێرشە "نامرۆڤانە وەحشیانەکە" دەکات و ئاماژە بەوە دەدات، خانمی یەکەمی وڵاتەکە بریندار کراوە. 
 
رووداوەکە دوای 24 کاژێر لەوە هات کە مۆئیز سەرۆکوەزیرانێکی نوێی بۆ وڵاتەکە دیاریکرد بۆ ئەوەی حکومەتی بەڕێوەببات و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە بکات کە بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوودا بکرێت.
 
لەو بارەوە بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، "زۆر دڵتەنگم بە کوشتنی سەرۆک مۆئیز، سەرۆخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و خەڵکی هایتی دەکەین.. داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەین".
 
هەروەها جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، "ئەوە تاوانێکی قێزەونە، ئێمە لەگەڵیان دەبین و ئامادەی هەموو هاوکارییەکین کە [هایتی] پێویستی پێی بێت".
مۆئیز سەرۆکی هەژارترین وڵاتی ئەمریکییە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 هەڵبژاردنی وڵاتەکە بەهۆی کێشە نێوخۆییەکان دواخرا، ئەو هەر بە سەرۆک مایەوە.
 
ئەو دەستوورەی ئێستا کاری پێدەکرێت لە ساڵی 1987 نووسراوەتەوە ئەوەش دوای رووخانی حوکمی تاكڕەویی دوڤالیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە