ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

07-08-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی 7 هاووڵاتیی ئێرانی و 13 دامەزراوەی دیکەی پەیوەندیدار بە ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە، بەهۆی ئەو رۆڵەی لە پەرەپێدانی تۆڕە دارایی و تەکنەلۆجییەکانی تاراندا هەیانبووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، زۆربەی ئەو کەسانەی سزادراون، پەیوەندییان بە بانکی "کوروش ئۆفشۆر" و کۆمپانیای "سیستمی ئاڵوگۆڕی RUNC"ەوە هەبووە، کە ناوی ئەوانیش لە لیستە نوێیەکەدا هاتووە. 
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بانکەکەی وەک دامەزراوەیەکی دارایی ناساندووە کە بارەگای سەرەکیی لە تارانە و تۆمەتباری کردووە بە ئاسانکاریکردن بۆ ئەو مامەڵانەی کە پشتگیری لە چالاکییەکانی ئێران بۆ "تێکدانی سەقامگیریی" دەکەن.
 
ئەمریکا ئەو کۆمپانیایانەشی کردووەتە ئامانج کە پەیوەندییان بە کۆمپانیای "پاسارگاد ئاریان بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن"ـەوە هەیە، کە کۆمپانیایەکی گەورەی بواری تەکنەلۆجیایە و سەر بە بانکی پەسارگادی ئێرانە.
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەروەها سزای بەسەر کۆمپانیای سۆفتوێری "قەشەم ئاریان داتیس"، کۆمپانیای "رەشید سامانە بۆ پرۆسێسکردنی ئەلکترۆنی" و "بەرید فەناڤەر ئاریان"ـدا سەپاندووە و ئاماژەی بە رۆڵیان لە بەهێزکردنی ژێرخانی چاودێری و بانکیی ئێراندا کردووە.
 
پێشتر، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر پێنج دامەزراوە و کەسێکدا سەپاندبوو کە تۆمەتبارن بە هاوکاریکردنی کۆمپانیای پیشەسازیی دروستکردنی فڕۆکەی ئێران (هیسا)، کە بەشدارە لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی سەربازی و پڕۆگرامی نهێنیی درۆنی "ئەبابیل".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای سۆماڵیلاند لەسەر نەخشەی وڵاتەکە

ئیسرائیل وەک یەکەم وڵات دانی بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند دانا

ئیسرائیل بووە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە بە فەرمی دان بە سەربەخۆیی کۆماری (سۆماڵیلاند)دا بنێت. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گوتی، هەنگاوەکە دوای ساڵێک لە دیالۆگی چڕ و بڕیارێکی هاوبەشی نێوان نەتەنیاهوو و سەرۆکی سۆماڵیلاند هاتووە.