بەریتانیا تاقیکردنەوەی دۆخی لەناکاو بە دانیشتووانی وڵاتەکەی دەکات

07-09-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ لە بەریتانیا زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ ملیۆنان دانیشتووی وڵاتەکە لێدرا، ئەمەش وەکو تاقیکردنەوەیەک بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو یان جەنگ. 
 
رۆژی یەکشەممە، 7ی ئەیلوولی 2025، میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، کاژێر 17:00 بە کاتی هەولێر (15:00 بەکاتی لەندەن) حکومەتی بەریتانیا زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ ملیۆنان دانیشتووی وڵاتەکە لێدا و زەنگەکە 10 چرکە بەردەوام بوو. 
 
دواتر، حکومەت نامەیەکی بۆ هاووڵاتییان نارد و رایگەیاند، ئەمە تەنیا تاقیکردنەوەیەک بوو بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو. ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەی هاوشێوەیە لە ساڵی 2023وە کە تەواوی وڵاتەکە بگرێتەوە. 
 
حکومەتی بەریتانیا دەیەوێت ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بکات کە ئەگەری کوشتن یان گیانلەدەستدانی خەڵکی تێدا بێت. هەروەها، بەشێکی ئاگادارکردنەوەکان لە داهاتوودا لە تەلەڤزیۆن، رادیۆ و تەنانەت لە دەرگەدانی خەڵکیشەوە بڵاودەکرێنەوە. 
 
بە گوێرەی میدیای بەریتانیا، زەنگەکەی ئەمڕۆ بۆ ئەو مۆبایل و تابلێتانە بووە کە پاڵپشتی سیستمی 4جی و 5جی دەکەن. هەروەها، ئەم هەنگاوە وەکو ئامادەکارییە بۆ شەپۆلی کەشوهەوای تووند و زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.