باڵابەرزترین ژنانی جیهان لە هۆڵەندا و مۆنتینیگرۆن؛ کوێ سێیەم تاوەکو 20ـەمە؟

07-09-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە، هەریەک لە وڵاتانی هۆڵەندا و مۆنتینیگرۆ خاوەنی باڵابەرزترین ژنانن لە جیهاندا، توێژینەوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا قەبارەی جەستەی مرۆڤەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
 
رۆژی شەممە 6ی ئەیلوولی 2025، توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن ماڵپەڕی ناسراوی ئینگلیزی رەنکین رۆیاڵس، بڵاوکراوەتەوە و پشت بە داتاکانی ماڵپەڕی نێودەوڵەتی وۆرڵد داتا دەبەستێ، دەریخستووە هۆڵەندا و مۆنتینیگرۆ بەرزترین رێژەی ژنانی باڵابەرزیان لە جیهاندا تێدایە کە بە تێکڕای باڵای 1.70 مەتر لە هەردوو وڵاتدا. 
 
هەروەها ئەم توێژینەوەیە ئاماژەی بەوە کردووە، لە نزیکەی هەموو وڵاتانی جیهاندا، تێکڕای قەبارەی جەستە لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
 
توێژینەوە نێودەوڵەتییەکە باس لەوە دەکات، ئەو گۆڕانکارییە دراماتیکییە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە باڵا و قەبارەی جەستە، ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی بایۆلۆژی گەورە کە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە لایەنەکانی ژیانی مرۆڤ هەبووە.
 
هەرچەندە توێژینەوەکە هۆکاری وردی ئەو گەشەسەندنە دەستنیشان ناکات، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، چەند فاکتەرێکی سەرەکی وەک هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە بایۆلۆژییە دادەنرێن لەوانەش:
 
- بەردەستبوونی خۆراکی تەواو و هەمەچەشن کە رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە گەشەی دروستی ئێسک و ماسولکەکانی مرۆڤ. 
 
- هەروەها باشتربوونی دەستڕاگەیشتن بە چاودێریی تەندروستیی باشتر، کەمبوونەوەی نەخۆشییەکان و باشتربوونی خزمەتگوزارییەکان. 
 
- هۆکارێکی دیکەش، تێکەڵبوونی رەگەز و مرۆڤە جیاوازەکان بووەتە هۆی دەرکەوتنی نەوەیەک کە خاوەنی باڵایەکی بەرزتربن.
 
لیستی 20 وڵاتی یەکەم کە خاوەنی باڵابەرزترین ژنانن: 

 

1- هۆڵەندا: 1.70 سانتیمەتر
2- مۆنتینیگرۆ: 1.70 سانتیمەتر
3- دانیمارک: 1.69 سانتیمەتر
4- ئایسلاند: 1.68 سانتیمەتر
5- ئیستۆنیا: 1.68 سانتیمەتر
6- سڕبیا: 1.68 سانتیمەتر
7- لاتڤیا: 1.68 سانتیمەتر
8- چیک: 1.68 سانتیمەتر
9- لیتوانیا: 1.67 سانتیمەتر
10- سلۆڤینیا: 1.67 سانتیمەتر
11- بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا: 1.67 سانتیمەتر
12- دوورگەکانی کوک: 1.67 سانتیمەتر
13- ساموای ئەمریکی: 1.67 سانتیمەتر
14- سلۆڤاکیا: 1.67 سانتیمەتر
15- کرواتیا: 1.67 سانتیمەتر
16- دۆمینیکا: 1.67 سانتیمەتر
17- سوید: 1.67 سانتیمەتر
18- فیجی: 1.67 سانتیمەتر
19- نەرویج: 1.66 سانتیمەتر
20- نەمسا: 1.66 سانتیمەتر
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە