لە کرواتیا یاریزانێک بە شەق مریشکێک لەنێو یاریگا دەکوژێت

07-11-2019
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن کوشتن کرواتیا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

گرووپێکی پاراستنی مافی گیانداران لە کرواتیا سکاڵا لەسەر یاریزانێک تۆماردەکات بەتۆمەتی ئەوەی یاریزانەکە لەنێو یاریگادا بە شەق مریشكێکی کوشتووە و دواترش فڕێیداوەتە دەرەوە.
 
گرتەی ڤیدیۆیی ئەو کاتە بڵاوکرایەوە کاتێک چەند مریشكێک لە یارییەکی خوولی پلە دووەکانی کرواتیا دەچنە نێو یاریگا و ئیڤان گازدەک، یاریزانی یانەی جیلینگراد بۆ ئەوەی کات بەفیڕۆ نەدرێت، بەدوای مریشکەکان رادەکات و شەق لە دانەیەکیان هەڵدەدات و دوایش بەدەست فڕێی دەداتە دەرەوە.
 
راستەوخۆ دوای ئەو رووداوە ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری بەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵانە دا بەهۆی رەفتاری ناوەرزشی لە یاریگەدا. 
 
هاوکات رێکخراوی دۆستانی گیانداران بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هەڵسوکەوتەی یاریزانەکەی کرد و لە دادگای ئەو وڵاتە سکاڵای یاسایی لە دژی تۆمارکردووە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە