کۆمپیوتەر لەسەر شێوەی مێشک: شۆڕشێکی نوێ کە هەموو شتێک خێراتر دەکات و وزەی کەمتر بەکاردەهێنێت

07-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بیر لە کۆمپیوتەرێک بکەرەوە کە وەک مێشکی مرۆڤ کار بکات. ئەمە بیرۆکەی "کۆمپیوتەری نیورۆمۆرفیک"ـە، کە تەکنەلۆژیایەکی نوێیە و خەریکە لە تاقیگەکانەوە دێتە نێو ژیانی رۆژانەمان.
 
کۆمپیوتەری ئاسایی چۆن کار دەکات؟
 
لە نێو کۆمپیوتەرەکانی ئێمەدا، CPU  و GPU هەمیشە کار دەکەن، تەنانەت ئەگەر کۆمپیوتەرەکان وەستابن و هیچ کارێکیش نەکەن، بۆیە وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنن و هەندێک جاریش خاو دەبنەوە. 
 
کۆمپیوتەری مێشکئاسا چۆن کار دەکات؟
 
ئەم کۆمپیوتەرانە لەسەر شێوازی مێشک دروستکراون. مێشکی مرۆڤ هەمیشە کار ناکات، بەڵکو تەنیا کاتێک کار دەکات کە پێویست بێت. بۆ نموونە، کاتێک شتێک دەبینیت یان گوێت لە دەنگێک دەبێت.
 
کۆمپیوتەرە مێشکئاساکانیش بە هەمان شێوە کار دەکەن؛ تەنیا کاتێک کار دەکەن کە زانیارییەکی نوێیان پێدەگات.
 
ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکەی چییە؟
 
وزەی زۆر کەمتر: 100 جار وزەی کەمتر لە کۆمپیوتەری ئاسایی بەکاردەهێنن.
 
خێرایی زۆر زیاتر: 50  جار خێراتر لە کۆمپیوتەری ئاسایی کار دەکەن.
 
کاردانەوەی خێرا: کاردانەوەیان بە چەند مایکرۆچرکەیەک دەبێت، نەک بە چرکە.
 
بەڵام کێشەیەک هەیە
 
هێشتا ئەم تەکنەلۆژیایە نوێیە و وردبینییەکەی (accuracy) وەک ژیرییە دەستکردە ئاساییەکان بەهێز نییە، بەڵام توێژەران خەریکن ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن.
 
کێبڕکێی جیهانی لەسەر ئەم تەکنەلۆژیایە
 
کۆمپانیا گەورەکانی وەک ئینتێڵ و IBM لە ئەمریکا، و وڵاتانی وەک چین، ملیاران دۆلار لەم بوارەدا خەرج دەکەن.
 
ئینتڵ چیپی "لۆیهی" دروست کردووە.
 
IBM چیپی "ترو نۆرس"ی دروست کردووە.
 
چین پڕۆژەیەکی زەبەلاحی هەیە بەناوی "داروین مەنکی"، کە کۆمپیوتەرێکی مێشکئاسای دروست کردووە، کە لە هی ئینتڵ گەورەترە و وزەی زۆر کەمتر بەکاردەهێنێت.
 
دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە چۆن بەکاربهێنرێت؟
 
ئەم کۆمپیوتەرانە تەنیا بۆ تاقیکردنەوە نین، بەڵکو لە چەندین بواری گرنگدا بەکاردەهێنرێن:
 
رۆبۆت و درۆنی زیرەک: درۆنیان دروست کردووە کە بەم تەکنەلۆژیایە کار دەکات و 64 جار خێراتر لە درۆنی ئاسایی کاردانەوەی هەیە و وزەی زۆر کەمتر بەکاردەهێنێت.
 
کارگە زیرەکەکان: دەتوانێت بە خێراییەکی زۆر شتەکان لەسەر هێڵی بەرهەمهێنان بژمێرێت یان کێشەکان دەستنیشان بکات.
 
ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە: وەک کامێرا و مایکرۆفۆنی زیرەک. بۆ نموونە، لە ئۆتۆمبێلدا دەتوانێت لە چەند میلی چرکەیەکدا فەرمانە دەنگییەکان جێبەجێ بکات، وەک "هێی مێرسیدس".
 
داهاتووی ئەم تەکنەلۆژیایە
 
پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2027، نزیکەی 29 ملیار ئامێری زیرەک لە جیهاندا هەبن. ئەم ئامێرانە هەموویان پێویستیان بە ژیرییەکی دەستکردی خێرا و کەم وزە هەیە، بۆیە کۆمپیوتەری مێشک ئاسا دەبێتە چارەسەری سەرەکی.
 
بازاڕی ئەم تەکنەلۆژیایە بە خێرایی گەشە دەکات و پێشبینی دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا زۆربەی ئامێرە زیرەکەکان پشت بەم جۆرە کۆمپیوتەرانە ببەستن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا