پاشماوەی بۆشایی ئاسمان گەڕانەوەی سێ ئاسمانەوانی چین دوادەخات

07-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەڕانەوەی کەشتییەکی ئاسمانیی چین و سێ ئاسمانەوانی نێوی دواخرا، چونکە گومان دەکرێت پارچە پاشماوەیەکی بچووکی بۆشایی ئاسمان بەری کەوتبێت.
 
دەزگای بۆشایی ئاسمانیی چین رایگەیاندووە، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی گیانی ئاسمانەوانەکان، گەڕانەوەکەیان دواخستووە.
 
پاشماوەی بۆشایی ئاسمان چییە؟
 
پاشماوەی بۆشایی ئاسمان بریتین لە پارچە پاشماوەی مانگە دەستکردە کۆنەکان یان مووشەکەکان کە بە خێراییەکی زۆر بەدەوری زەویدا دەسوڕێنەوە. تەنانەت پارچەیەکی زۆر بچووکیشیان دەتوانێت زیانێکی گەورە بنێتەوە.
 
ئێستا چی روودەدات؟
 
پسپۆڕان خەریکی پشکنینی زیانەکانن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە، کە گەڕانەوەکە سەلامەت دەبێت.
 
ئەو ئاسمانەوانانە لە کوێ بوون؟
 
ئەم سێ ئاسمانەوانە لە وێستگەی ئاسمانیی چین بوون کە ناوی "تیانگۆنگ"ە. تیمی ئاسمانەوانان لەو وێستگەیەدا هەر شەش مانگ جارێک دەگۆڕدرێن.
 
ئەم وێستگەیە گەوهەرێکی گەورەی پرۆگرامی بۆشایی ئاسمانیی چینە. چین ملیاران دۆلاری خەرج کردووە بۆ ئەوەی لەم بوارەدا بگاتەوە بە ئەمریکا و رووسیا.
 
پلانی داهاتووی چین چییە؟
 
چین پلانی گەورەی هەیە کە تاوەکو کۆتایی ئەم دەیەیە مرۆڤ بنێرێتە سەر مانگ و لەوێ بنکەیەک دروست بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا