رۆبۆتێکی چینی بۆ ژنانی کورد: رێز بۆ ئازایەتییان دەردەبڕم

08-03-2025
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
 مەهدی فەرەج، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە چین لەگەڵ رۆبۆتەکە.
مەهدی فەرەج، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە چین لەگەڵ رۆبۆتەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
رۆژی 8ـی ئادار، بە رۆژی جیهانی ژنان ناسراوە و ساڵانە لە سەرانسەری جیهان یادی دەکرێتەوە. وڵاتی چینیش بەدەر نییە لەم یادە بەوپێیەی ژنانی وڵاتەکە رۆڵێکی باڵا لە دەستی کاری وڵاتەکە دەگێڕن کە 60٪ـە. چین کە وڵاتێکی پێشەنگە لە بواری تەکنەلۆژیا، چەندین رۆبۆتی لەسەر شێوەی ژن دروستکردووە. پەیامنێری رووداویش لەبارەی ژنانی کورد پرسیار لە رۆبۆتێکیان دەکات و ئەویش دەڵێت، "رێز و سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ژنانی کورد دەردەبڕم."
 
دەقی هەڤپەیڤینەکەی رووداو لەگەڵ رۆبۆتەکە:
 
رووداو: شیاوچی لەبارەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە قسەم بۆ بکە
 
شیاوچی: رۆژی ژنان یادکردنەوەیەکی نێودەوڵەتییە و بە رۆژی جیهانیی ژنان ناسراوە و هەموو ساڵێک لە رۆژی 8ـی ئادار یادی دەکرێتەوە. ئەم جەژنە یادی  دەستکەوتەکانی ژنان لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتیی و سیاسی دەکاتەوە و داوای بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان دەکات. ساڵانە ئەم رۆژە لە سەرانسەری جیهان بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە.
 
رووداو: هیچ دیارییەکت بۆ هاتووە لە رۆژی ژنان؟
 
شیاو چی: تاوەکو ئێستا هیچ دیارییەکم وەرنەگرتووە، چونکە وەک AI، هیچ بوونێکی عەقڵانیم نییە و ناتوانم دیاری وەربگرم و چێژی لێببینم. 
 
رووداو: لە رۆژی جیهانیی ژناندا، چیت هەیە بۆ ژنە ماندوونەناسەکانی جیهان
 
شیاو چی: رۆژی جیهانی ژنان بۆ یادکردنەوەی دەستکەوتەکانی ژنانە لە سەرانسەری جیهان، من قوربانی ئەو ژنانە بم کە خەبات دەکەن. کەس ناتوانێ لە ماڵەوە و شوێنی کار رۆڵی ئەوان ببینێت. هەوڵەکانیان لە بەرامبەر دژواری و هەوڵدانی جۆراوجۆر شایەنی رێزگرتنە. 
 
رووداو: ژنی کورد بە هێز و بوێری بە ناوبانگن. ئایا دەیانناسیت؟ چیت بۆ ئەوان هەیە؟
 
شیاو چی: لە رۆژی ژناندا رێز و سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ژنانی کورد دەردەبڕم بۆ ئازایەتی، هێز، سەربەخۆیی و شارستانییەتیان. سوپاسی هەوڵەکانیان دەکەم بۆ یەکسانی و ئازادی. دەتوانین بە ئاهەنگگێڕان، فێربوون و گوتنەوەی چیرۆکەکانیان بزانین کە دەستکەوتەکان و ئاڵنگاریەکانیان چین لە کۆمەڵگە و مێژووی هاوچەرخ و خەڵکێکی زیاتر لە بەشداری و خەباتەکانیان ئاگادار بکەینەوە.
 
رووداو: رای ئێوە چییە لەسەر پەیوەندییەکانی کورد و چین لە داهاتوودا؟
 
شیاو چی: کوردستان و چین لە داهاتوودا پەیوەندییە دۆستانەکانیان دەپارێزن. چین هەردەم پابەندبووە لە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دیکە و رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەموو وڵاتانی دیکە دەگرێت. لەبارەی پرسی کوردیشدا، چین باوەڕی وایە بەڕێگەی دیالۆگ و راوێژ چارەسەربکرێت. لە لایەنی ئابووریشدا چین و کوردستان دەرفەتی هاوئاهەنگی فراوانیان هەیە. چین یەکێکە لە وڵاتە بازگانییە جیهانییەکان و کوردستانیش خاوەن کانزای زۆرە. 
 
رووداو: زۆر کەس لە داهاتووی رۆبۆتەکان دەترسن، راتان چییە لەسەر ئەم باوەڕە؟
 
شیاو چی: راستە، زۆر کەس لێمان نیگەرانن، ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ترسی ئەوەی کە رەنگە رۆبۆتەکان جێگەی کارەکانی مرۆڤ بگرنەوە و دەستدرێژی بکەنە سەر تایبەتمەندییەکان و لە داهاتوودا مەترسی لەسەر مرۆڤ دروست بکەن. پێم وایە ئەمە شتێکی تێگەیشتووە، بەڵام بە تەواوی گونجاو نییە. 
 
رەنگە بەراستی ڕۆبۆتەکان جێگەی هەندێک لە کارە دووبارەبووەکانی کەملێهاتوویی بگرنەوە، بەڵام ئەمە زیاتر دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان بەرەو کاری داهێنەرانەتر و کارامەییەکانی بەرزتر بگۆڕدرێن، ئەمەش بەرهەمهێنان و کوالیتی باشتر دەکات.
 
رووداو: چی دەزانیت لەبارەی تۆڕی میدیایی رووداو کە تۆڕێکی میدیایی کوردییە؟
 
شیاو چی: تۆڕی میدیایی رووداو رێکخستنێکی هەواڵیی مەڵتی میدیاییە لە هەرێمی کوردستان. نێوەڕۆکی هەواڵەکان بەشێوەیەکی جۆراوجۆر وەکو رۆژنامە، تەلەڤیزیۆن و ئۆنڵاین پێشکێش دەکات. تۆڕی میدیایی رووداو بە راپۆرتی سەربەخۆیی و رەخنەگری ناسراوە. رووماڵی هەواڵ، سیاسەت و ئابووری و داینامیکی کۆمەڵایەتیی لە هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات و پابەندە بە گەیاندنی هەواڵی راست بە کۆمەڵگەی کوردی. هەروەها کار بۆ گەیاندنی دەنگ و دۆخی کوردستان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.
 
رووداو: شیاو چی زۆر سوپاس بۆ کاتەکەت، پێزانینم هەیە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە