چین، ئێران و رووسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە

09-04-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، چین و رووسیا بەرهەمدار و بنیاتنەرانە بوو".
 
رۆژی سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: "دانیشتنی سێ قۆڵی نێوان ئێران، چین و رووسیا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بەرهەمدار و بنیاتنەرانە بوو".
 
کازم غەریب ئابادی گوتی: "لە دیدارەکەدا شاندەکان بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی و سزاکان خستەڕوو و جەختیان لە پابەندبوونیان بە بەردەوامیدان بە هاوئاهەنگی سێ قۆڵی کردەوە".
 
ئەوە لە کاتێکدایە هەر رۆژی سێشەممە مەجید تەخت رەوانچی، جێگرێکی دیکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڤیەننا لەگەڵ ئۆلاف سکۆگ، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی پرسی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
 
ئێران، چین و رووسیا لە 14ـی ئاداری 2025 لە پەکین کۆبوونەوە و لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران گفتوگویان کرد.
 
کۆبوونەوەکان لە کاتێکدان، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا لەبارەی پڕۆگرامی ئەتۆمی لە عومان گفتوگۆ بکەن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."