جارێکی دیکە دووکەڵی رەش بینرا و پاپا هەڵنەبژێردرا

08-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دووکەڵی ڕەش لە دووکەڵکێشی کەنیسەی سیستین لە ڤاتیکان بەرزبووەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کاردیناڵەکان دوای دووەم دەنگدان، نەیانتوانی پاپای نوێ بۆ کەنیسەی کاسۆلیکی هەڵبژێرن.
 
هەزاران کاسۆلیک و گەشتیاری دییندار لە گۆڕەپانی سانت پیتەر و 133 کاردیناڵ بۆ هەڵبژاردنی جێنشینی پاپا فرانسیس وەک سەرۆکی 1,4 ملیار کاسۆلیکی جیهان، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە کۆبوونەتەوە.
 
کاردیناڵەکان لە جیهانی دەرەوە دابڕاون و پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لە رێگەی سووتاندنی دەنگەکانیان و بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە دووکەڵکێشی کەنیسە مێژووییەکە کە بۆ سەدەی 15 دەگەڕێتەوە، رادەگەیێنن.
 
دووکەڵی رەش واتەی چییە؟
 
دووکەڵی رەش واتە هیچ کام لە بەربژێرەکان زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگەکان (89 دەنگ)یان بەدەست نەهێناوە و، دووکەڵی سپی ئاماژەیە بۆ هەڵبژاردنی 267ـەمین پاپا.
 
یەکەم دووکەڵی رەش ئێوارەی چوارشەممە، دوای نزیکەی سێ کاتژمێر و 15 خولەک لە داخستنی دەرگاکان لەلایەن کاردیناڵەکانەوە دەرکەوت، کە بووە مایەی نیگەرانی بەشێک لە ئامادەبووان. بڕیارە ئەمڕۆ دوو دەنگدانی دیکە لە پاشنیوەڕۆ و چواری دیکەش رۆژی هەینی بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی زووتر پاپای نوێ هەڵبژێردرێت.
 
کاردیناڵەکان و شێوازی دەنگدانیان
 
هەموو ئەو کاردیناڵانەی تەمەنیان لە خوار 80 ساڵەوەیە، بڕیارە ئەمڕۆ پێش دەستپێکردنەوەی دەنگدان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی ئایینیدا نزا بکەن. هەر کاردیناڵێک ناوی بەربژێری دڵخوازی خۆی لەسەر پارچە کاخەزێک دەنووسێت و دەیخاتە ناو گۆزەیەکی زیوییەوە. دوای ژماردنی دەنگەکان، لەناو سۆپایەکی ئاسنی کۆن کە بۆ ساڵی 1939 دەگەڕێتەوە، دەسووتێنرێن و ماددەی کیمیایی بۆ سۆپایەکی نوێتر زیاد دەکرێت بۆ رەنگکردنی دووکەڵەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە