ژنە پەرلەمانتارێکی ئیتاڵیا لەنێو پەرلەمان شیر بە منداڵەکەی دەدات

08-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژنە پەرلەمانتارێکی ئیتاڵی بۆ یەکەمجار کارێکی جیاوازی لەنێو پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ئەنجامدا کە بووە جێی سەرنجی تەواوی پەرلەمانتاران و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە، دوای ئەوەی لەنێو پەرلەماندا شیری دایە منداڵە دوو مانگەکەی. 
 
رۆژی چوارشەممە، 07-06-2023، گیڵدا سپۆرتیلۆیی تەمەن 36 ساڵ، لەنێو پەرلەمانی وڵاتەکەی شیری بە منداڵەکەی دا، بەمەش بووە یەکەم ژن لە ئیتاڵیا کە لە پەرلەمان یاخود دامەزراوەیەکی گەورەی وڵاتەکەیدا شیر بە منداڵەکەی بدات. ئەم کارەی ژنە پەرلەمانتارەکە بە کارێکی نوێ دادەنرێت، چونکە پێشتر هیچ ژنێک لەنێو دامەزراوە حکومییەکاندا ئەو کارەی نەکردووە. 
 
پێشتر ژنانی ئیتاڵیا دەگەڕانەوە بۆ کارکردن پێش ئەوەی ماوەی شیرپێدان تەواو ببێت کە دوو ساڵە، بەڵام بەهۆی چالاکییەکانی گیڵدا سپۆرتیلۆ لە تشرینی دووەمی 2022، پڕۆژەیاسایەک لە پەرلەمان تێپەڕێندرا کە رێی دەدا بە ژنان تاوەکو لە دامەزراوە گشتی و ئەهلییەکاندا شیر بدەن بە منداڵەکانیان بەبێ ئەوەی لەکار داببڕێن. 
 
لەبارەی کارەکەیەوە، گیڵدا دەڵێت، "لە ئەمڕۆوە ئەگەر گەورەترین دامەزراوە رێگە بە کارمەندان بدات شیر بدەنە منداڵەکانیان، ئەوا هیچ ژنێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت نابێت ئەو مافەی لی زەوت بکرێت." 
 
ژنە پەرلەمانتارەکەی ئیتاڵیا کە سەر بە بزووتنەوەی پێنج ئەستێرەی ئیتاڵییە، باس لەوەش دەکات کە "نابێت هیچ دایکێک زۆری لێ بکرێت کۆتایی بە شیرپێدان بهێنێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر کارەکەی" و هیوای خواست ئەم کارەی ببێتە ئومێدبەخش بە ژنانی دیکەی ئیتاڵیا.
 
ژنە پەرلەمانتارەکەی ئیتاڵیا لەکاتی گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسایەک، شیری دایە منداڵەکەی و دواتر پەرلەمانتاران بە چەپڵە پێشوازییان لە کارەکەی کرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دەنگدانەوەیەکی فراوانی لێکەوتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.