چوار لەو کەسانەی هێرشیانکردە سەر سەرۆکی هایتی کوژران

08-07-2021
ئەحمەد تەڵعەت
نیشانەکردن کوژرانی سەرۆکی هایتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی هایتی چوار لەو هێرشکارانەی کوشت کە دوێنێ جۆڤێنیل مۆئیس سەرۆکی وڵاتەکەیان لە ماڵەکەی خۆی کوشت و خانمی یەکەمی وڵاتەکەشیان بریندارکرد .
 
رووداوی کوشتنی سەرۆکی هایتی کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و هەژارترین وڵاتی سەر دەریای کاریبی رووبەڕووی قەیرانێكی دیکە کردەوە، لەکاتێکدا پێشتر بە دەستی چەندین قەیرانەوە دەیناڵاند.
 
پێش کوشتنی سەرۆکی هایتی خەڵک خۆپێشاندانیان دەکرد و تووندوتیژیش هەبوو بەهۆی ئەوەی سەرۆکی وڵاتەکە هەوڵی فراوانکردنی دەسەڵاتی دەدا.
 
لیۆن چارلس، بەڕێوەبەری پۆلیسی هایتی رایگەیاند: "هێرشکارەکان لە ماڵێکدا گەمارۆدران و چواریان کوژراون و دووی دیکەش دەستگیرکراون، سێ ئەفسەری پۆلیسیش کە وەکو بارمتە لای هێرشکارەکان بوو رزگارکراون."
 
هەروەها کلۆد جۆزێف، سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری هایتی رایگەیاند: "قەیرانی وڵاتەکە درێژەی کێشا و پێویستە لەمەودوا بۆ باشترکردنی دۆخەکە یەکگرتووبن، دەشڵێ :"کوشتنی سەرۆکی هایتی بێ سزا تێناپەڕێت ."
 
هایتی دانیشتووانەکەی 11 ملیۆن کەس زیاترە، بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە دەناڵێنێت و قەیرانێکی زۆر یەخەی گرتووە، وڵاتەکە لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی کودەتا و کێشەی زۆر بووەتەوە، لە 2010 شدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7پلەی رێختەر وڵاتەکەی هەژاند و زیاتر لە 250 هەزار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس

فرێدریش مێرتس بە سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات هەڵبژێردرایەوە

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا، ساڵێک دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەی، بە بەدەستهێنانی 91%ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، وەک سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات (CDU) هەڵبژێردرایەوە