ئەڵمانیا پلانی هەیە جگەرەکێشان لەنێو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا قەدەخە بکات

08-07-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی ئەڵمانیا پلانێکی ئامادەکردووە بۆ قەدەخەکردنی جگەرەکێشان لەو شۆفێرانەی کە منداڵ یان ژنی دووگیانیان لەگەڵدایە.
 
میدیای ئەڵمانیا نێوەڕۆكی ئەو رەشنووسەی دەستکەوتووە کە وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە لەو بوارەوە ئامادەی کردووە و ئاماژە بەوەش دەکات، وەزیری تەندروستی پلانی هەیە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزیرەکانی دیکە بکات پێش ئەوەی رەشنووسەکە لە کۆبوونەوەی حکومەتدا پێشکێش بکات. 
 
یاسای نەکێشانی جگەرە ئێستا لە شوێنە گشتییەکان لە ئەڵمانیا بەرکارە، بەڵام حکومەت هەوڵدەدات هاووڵاتییانی جگەرەنەکێش بپارێزێت. 
 
بە گوێرەی رەشنووسەکە، وەزارەتی تەندروستیی ئەڵمانیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هۆکاری قەدەخەکردنی جگەرەکێشان لەکاتی هەبوونی منداڵ و ژنی دووگیان لەنێو ئۆتۆمبێلدا ئەوەیە کە کەسێک بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دووکەڵی جگەرە هەڵمژێت، ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتە و شێرپەنجەی سییەکان هەیە. 
 
پلانەکە تەنیا جگەرەی تووتن ناگرێتەوە، بەڵکو جگەرەی ئەلیکترۆنیش دەگرێتەوە. 
 
ئوسترالیا، فەرەنسا، ئەفریقای باشوور و ئیمارات لەو وڵاتانەن کە ماوەی چەند ساڵێکە جگەرەکێشانیان لەنێو ئۆتۆمبێلی تایبەت کاتێک لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلە منداڵ یان ژنی دووگیان هەبێت، قەدەخەکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە