ژاپۆن لە دابەزینی ژمارەی دانیشتووان ریکۆردی تۆمارکرد؛ مردن دوو هێندەی لەدایکبوونە

08-08-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن ژمارەی هاووڵاتییانی ژاپۆنی کە لە وڵاتەکەدا دەژین 900 هەزار کەس کەمیکردووە. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ژاپۆن، لەوکاتەوەی ئامارەکان لە ساڵی 1968ـەوە تۆمار کراون، پار زۆرترین کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان تۆمار کراوە. 
 
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ژاپۆن، ئەمە 16ـەمین ساڵە لەسەریەک کە ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن کەم دەکات و بەم دابەزینە ژمارەکەیان گەیشتووەتە 124.3 ملیۆن کەس. 
 
30٪ـی دانیشتووانی ژاپۆن تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵە و 60٪ـشیان تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 64 ساڵە. 
 
شیگێرو ئیشیبا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، ئەم ئامارانەی بە "بارێکی لەناکاوی بێدەنگ" ناوبرد و بەڵێنی دا حکومەت رێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر بۆ هەوڵدان و بەرەنگاربوونەوەی ئەم رەوتە.
 
تۆکیۆی پایتەخت پڕ دانیشتووانترین شاری ژاپۆنە و 14 ملیۆن کەسی لێدەژیت.
 
بەپێی بانکی جیهانی، ژاپۆن دووەم پیرترین دانیشتووانی لە جیهاندا هەیە لەدوای مۆناکۆ.
 
ژمارەی دانیشتووانی بیانی لە ژاپۆن تاوەکو 1ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ گەیشتووەتە 3.6 ملیۆن کەس، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2013ـەوە تۆمار کرابێت. 
 
تەنیا ساڵی رابردوو، ژمارەی مردووان ملیۆنێک لە ژمارەی لەدایکبووان زیاتر بووە. ئامارەکان دەریدەخەن، 686 هەزار منداڵ لەدایکبوون و 1.6 ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
حکومەت چەندین ساڵە هەوڵدەدات رێژەی لەدایکبوون زیاد بکات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین رێکاری گرتووەتە بەر، بەڵام بەربەستی قووڵی کولتووری و ئابووری هێشتا ماون.
 
گرانی، مووچەی جێگیر و کولتووری کارکردن، زۆر لە گەنجانی لە پێکهێنانی ژیانی هاوژینی سارد کردووەتەوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.