رووداو دیجیتاڵ
دادگەی باڵای دادی ئەورووپا بڕیارێکی مێژوویی لە بەرژەوەندیی دوو کۆچبەری داواکاری مافی پەنابەری لە ئێرلەندا دەرکرد و رایگەیاند، حکومەتی ئەو وڵاتە ناتوانێت بە بیانووی نەبوونی شوێن، لە دابینکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان خۆی بدزێتەوە.
دۆسیەکە پەیوەندیی بە دوو پەنابەرەوە هەبوو کە سەرەڕای پێشکێشکردنی داوای مافی پەنابەری، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرلەنداوە پشتگوێ خرابوون. لەبری دابینکردنی شوێنی حەوانەوە، تەنها کۆپۆنێکی 25 یۆرۆییان پێدرابوو و لەسەر شەقامەکان بەجێهێڵدرابوون.
حکومەتی ئێرلەندا لە بەرگریی خۆیدا رایگەیاندبوو، بەهۆی قەیرانی نیشتەجێبوون و هاتنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەری ئۆکراینی، شوێنی پێویستیان بۆ داڵدەدانی ئەو کەسانە لەبەردەستدا نەماوە.
بەڵام دادگەی باڵای ئەورووپا ئەو پاساوەی رەتکردەوە و جەختی کردەوە، بەپێی یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا، هیچ وڵاتێکی ئەندام بۆی نییە بە هیچ بیانوویەک "سەلامەتیی جەستەیی و دەروونی" ئەو کەسانە بخاتە مەترسییەوە کە داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ