تێچووی مانگی رابردووی 'کەشتی بیبی ستۆکهۆڵم' زیاتر لە نیو ملیۆن پاوەند بووە

08-09-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشتیی "بیبیی ستۆکهۆڵم" کە حکومەتی بەریتانیا بۆ جێگیرکردنی پەناخوازان لە دوورگەی پۆرتلاند جێگیری کردووە، تێچووی مانگی رابردووی 560 هەزار پاوەند بووە و تائێستاش هیچ پەنابەرێکی تێیدا جێگیر نەکراوە. 

رۆژی هەینی، 8ـی ئەیلوولی 2023، میدیای بەریتانی بڵاویکردەوە، ئامارەکانی چەند رێکخراوێکی ناحکومی ئەوە دەردەخەن کە لە چوار هەفتەی رابردوودا، تێچووی کەشتیی "بیبی ستۆکهۆڵم" لە رۆژێکدا 24 هەزار و 500 پاوەندی بەریتانی بووە و تێچووی مانگێکیشی 560 هەزار پاوەند بووە. 
 
حکومەتی بەریتانیا لە 12-8-2023، دوای چەند رۆژێک لە جێگیرکردنی 39 پەناخواز لە کەشتییەکە رایگەیاند، کەشتییەکە بەهۆی بەکتریای جۆری لیجنێڵا کە دەبێتە هۆی هەوکردنی سییەکان، چۆڵکراوە. 
 
پاپۆڕە زەبەلاحەکە یەکێکە لەو رێگە نوێیانەی کە حکومەتی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی تێچووی هۆتێلەکان، بۆ نیشتەجێکردنی پەناخوازان بەکاری دەهێنێت.
 
رۆژی 18ـی تەممووزی 2023، پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ، یاسای مشتومڕهێنی پەیوەست بە کۆچی نایاسایی پەسند کرد. بەو پێیەش، لەمەودوا، هەرکەسێک بە بەلەم و بە رێگەی نایاسایی و قاچاخ پێ بنێتە نێو خاکی بەریتانیاوە، لە مافی پەنابەرێتی بێبەش دەکرێت و دیپۆرت دەکرێتەوە.
 
چوونی کۆچبەران بە بەلەمی بچووک بۆ بەریتانیا لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە بووەتە سەرئێشە بۆ حکومەتی وڵاتەکە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی بەریتانیا، لە ساڵی رابردوودا 45756 کەس نۆکەندی ئینگلیزیان لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا بڕیوە و هەوڵی گەیشتنیان بە بەریتانیا داوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت