کەسایەتییە دیارەکانی مەغریب داوا لە شا دەکەن گۆڕانکاری بکات

08-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

60 کەسایەتیی دیاری مەغریب داوایان لە شا محەممەدی شەشەم کرد چاکسازی بکات و شەڕی گەندەڵی بکات، ئەمەش دوای ئەو خۆپێشاندانە بەرفراوانانەی گەنجان دێت کە وڵاتەکەی هەژاندووە.
 
نامە کراوەکە، کە لەلایەن رۆشنبیران، هونەرمەندان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤەوە واژۆ کراوە، پێش گوتارێکی ساڵانەی شاهانە دێت لە رۆژی هەینیدا.
 
لە نامەکەدا هاتووە: "ئێمە روو لە ئێوە دەکەین، چونکە ئێوە خاوەنی دەسەڵاتی کۆتایی و بەرپرسیارێتیی کۆتایین لەم وڵاتەدا،" داوای لێدەکەن "بە خێرایی بجووڵێت."
 
ئەو کەسایەتییانە هەروەها دەڵێن: "گەلی مەغریب ئازار دەچێژێت و گەنجەکانی لە شەقامەکاندا هاواریان لێ بەرزبووەتەوە."
 
خۆپێشاندانەکان لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا بە داوای چاکسازی لە خوێندنی گشتی و تەندروستیدا دەستیانپێکرد، ئەمە دوای گیانلەدەستدانی 8 ژنی دووگیان لە نەخۆشخانەیەکی گشتی.
 
خۆپێشاندەران لەو کاتەوە داوای کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و گۆڕانکاریی حکومەتیش دەکەن، کە بە دەستلەکارکێشانەوەی عەزیز ئەخەنووش، سەرۆکوەزیران دەستپێدەکات.
 
رێکخەرانی خۆپێشاندانەکان، گرووپی GenZ 212، رایانگەیاندووە خۆپێشاندانەکانیان راگرتووە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ خۆپێشاندانێکی گەورەتر لە رۆژی پێنجشەممە، پێش گوتارەکەی شا، رێکبخەنەوە.
 
لە نامە کراوەکەدا هاتووە، داواکاریی خۆپێشاندەران "رەوایە". داوا لە شا دەکەن چاکسازیی دەستووری و "شەڕێکی کاریگەر دژی گەندەڵی" جێبەجێ بکات.
 
نامەکە هەروەها داوای ئازادکردنی خۆپێشاندەرە دەستگیرکراوەکان کردووە.
 
زۆربەی مەغریبییەکان بەتایبەتی لە خەرجییە گشتییەکان نیگەرانن، لە کاتێکدا شانشینەکە پرۆژەی ژێرخانی گەورە بۆ مۆندیالی 2030 دەکات، کە لەگەڵ پۆرتوگال و ئیسپانیادا میوانداریی دەکات.
 
لە نامەکەدا هاتووە: "دەوڵەت خاڵی لەپێشینەی دەوڵەت تیشکی لەسەر پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک بێت. لەبری بەردەوامبوون لە خەرجیی زیادەڕۆیی وەک گەورەترین یاریگەی تۆپی پێ لە جیهاندا."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە سنووری مەکسیک کە چاوەڕێن بچنە ئەمریکاوە لە ساڵی 2023. وێنە: Getty Images

ئەمریکا بۆ کۆچبەرانی نایاسایی: یان 3000 دۆلارتان دەدەینێ، یان دەستگیرتان دەکەین

وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بڕیاریدا پاداشتی ئەو کۆچبەرانەی بەویستی خۆیان وڵاتەکە جێدەهێڵن لە 1000 دۆلارەوە بۆ 3000 دۆلار زیاد بکات و وەزیری ئاسایشی نیشتمانیش دەڵێت: "ئەوەی نەڕوات دەستگیر دەکرێت و هەرگیز ناتوانێت بگەڕێتەوە."