رووداو دیجیتاڵ
گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەیامی، هیوادارن داخرانی حکومەت کۆتایی پێبێت، چونکە سەدان گەشتی ئاسمانی لە قەرەباڵخترین فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا هەڵوەشێنراونەتەوە.
لە کاتێکدا رۆژی یەکشەممە کۆتایی و پشووی هەفتەیە، هێڵە ئاسمانییەکان بەهۆی بەردەوامیی داخرانی حکومەتەوە، دەستیان بە کەمکردنەوەی گەشتەکانیان کردووە.
تاوەکو ئێستا، ئەو خاوکردنەوەیەی کە فەرمانگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی لە رۆژی هەینییەوە بەسەر کەرتی فڕۆکەوانیدا سەپاندوویەتی، نەبووەتە هۆی دروستبوونی گرفتێکی بەربڵاو.
رۆژی هەینی و لەگەڵ دەستپێکردنی خاوکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان، زیاتر لە هەزار گەشت هەڵوەشێنرانەوە و بۆ رۆژی شەممەش زیاتر لە 800 گەشتی دیکە راگیران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ