کۆشکی سپی داوای کۆمارییەکان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا رەتدەکاتەوە

09-01-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆشکی سپیی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، داواکاریی کۆمارییەکان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری، رەتکراوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە چەند رۆژێکە بەهۆی نەخۆشییەوە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە. 
 
رۆژی دووشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2024، کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "سەرۆک [جۆ بایدن] متمانەی تەواوی هەیە و متمانەکەشی بە لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری بەردەوام دەبێت".
 
گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتیشی: "تاکە شتێک کە ئێمە دەمانەوێت، ئەوەیە کە هیوای باشبوونی بۆ دەخوازین و دەمانەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی لە پێنتاگۆن".
 
دوای نەخۆشکەوتنی، کۆمارییەکان داوایانکرد ئۆستن دەستلەکاربکێشێتەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، "جۆ بایدن و کۆشکی سپی ئاگاداری ئەوە نەبوون کە وەزیری بەرگری لە نەخۆشخانە خەوێندراوە".
 
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند: "هیچ پلانێکمان نییە، جگە لەوەی کە وەزیری بەرگری لە کارەکەی بەردەوام بێت".
 
رۆژی هەینی 5-1-2024، پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا -پێنتاگۆن رایگەیاند، "لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە 1-1-2024ـەوە بەهۆی نەخۆشکەوتنی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە."
 
پات رایدەر هیچ زانیارییەکی زیاتری لەسەر هۆکار و ماوەی مانەوەی رانەگەیاند، تەنیا ئەوە نەبێت کە گوتی: "ئەو بە خێرایی چاکدەبێتەوە."
 
نەخۆشکەوتنی وەزیرێکی گرنگی ئەمریکا لە کاتێکدایە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تەنگژەیەکی زۆر و زەوەند هەیە؛ شەڕی غەززە، هێرشی حووسییەکان لە دەریای نێوەڕاست و هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
 
پات رایدەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "کاتلین هیکس، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئامادەکراوە لە هەرکاتێک پێویست بکات بێتە شوێنی ئۆستن و کارەکانی راپەڕێنێت."
 
بەرپرسێکی ناونەهێنراوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، جێگری وەزیری بەرگری هەموو ماف و دەسەڵاتێکی هەیە کە وەک وەزیری بەرگری دەست بە کارەکانی بکات ئەگەر وەزیر نەیتوانێت ئامادەبێت. ئەم هەفتەیەش جێگری ئۆستن لە بری ئەو چەند بڕیارێکی داوە.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە