ترەمپ: گەورە کۆمپانیاکانی نەوت 100 ملیار دۆلار لە ڤەنزوێلا وەبەرهێنان دەکەن

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گەورە کۆمپانیاکانی نەوتی جیهان بەڵێنیان داوە بڕی 100 ملیار دۆلار لە کەرتی نەوتی ڤەنزوێلادا وەبەرهێنان بکەن، ئەمەش دوای نەمانی نیکۆلاس مادورۆ لە دەسەڵات.
 
لە 3ی کانوونی دووەمی 2026 هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوژینەکەیان دەستگیر کرد و گواستیاننەوە بۆ ئەمریکا بۆئەوەی بە تۆمەتی "بازرگانیی ماددەی هۆشبەر" دادگایی بکرێن.
 
نەوتی ڤەنزوێلا و پلانی ترەمپ
 
ترەمپ نایشارێتەوە کە چاوی لە نەوتی ڤەنزوێلایە، چونکە ئەو وڵاتە خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە کەرتی نەوتەکەی زۆر لاواز بووە.
 
ترەمپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی، "لانیکەم 100 ملیار دۆلار لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە خەرج دەکرێت و ئەمڕۆ (هەینی) لە کۆشکی سپی لەگەڵ هەموویان کۆدەبمەوە."
 
کێ ڤەنزوێلا بەڕێوەدەبات؟
 
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، واشنتن بۆ ماوەیەک ڤەنزوێلا بەڕێوەدەبات و وەزیری وزەی ئەمریکاش ئاماژەی بەوە کرد، رەنگە بۆ ماوەیەکی نادیار دەست بەسەر کەرتی نەوتی ئەو وڵاتەدا بگرن.
 
بەڵام دێلسی رۆدریگێز، کە جێگری مادورۆ بوو و ئێستا وەکو سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا کار دەکات، دەڵێت، حکومەتەکەی ئەوان هێشتا دەسەڵاتی بەدەستەوەیە و خۆیان بەدەستەوە نەداوە.
 
هێرشی دووەم هەڵوەشایەوە
 
ترەمپ ئاشکرای کرد، بڕیار بوو هێرشێکی دیکە بکەنە سەر ڤەنزوێلا، بەڵام پاشگەز بووەتەوە، چونکە حکومەتی ئەو وڵاتە ژمارەیەکی زۆر "زیندانی سیاسیی" ئازاد کرد، ئەمەش وەکو نیازپاکییەک بوو بۆ ئاشتی.
 
کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیاکان
 
بڕیارە ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیاکانی ئێکسۆن مۆبیل، شێڤرۆن و کۆنیکۆ فیلیپس کۆببێتەوە. پێشتر تەنیا کۆمپانیای شێڤرۆن مۆڵەتی کارکردنی لە ڤەنزوێلا هەبوو.
 
نەوت بەرامبەر کاڵا
 
ترەمپ دەڵێت حکومەتی ئێستای ڤەنزوێلا نزیکەی 30 بۆ 50 ملیۆن بەرمیل نەوت دەداتە ئەمریکا. ترەمپ گوتی، "ئەو نەوتە دەفرۆشرێت و من خۆم سەرپەرشتیی پارەکەی دەکەم، بۆئەوەی دڵنیابم لە بەرژەوەندیی خەڵکی ڤەنزوێلا و ئەمریکا بەکاردێت،" کە مەبەستی ئەوەیە بۆ کڕینی کاڵای ئەمریکی بەکاردێت.
 
مانەوەی ئەمریکا تاوەکو کەی؟
 
کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا کۆنترۆڵی ئەمریکا بۆ سێ مانگ یان 6 مانگ دەبێت؟ ترەمپ وەڵامی دایەوە، "پێموایە زۆر لەوە زیاتر دەخایێنێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە.

ئەو وڵاتانەی کە ترەمپ هەڕەشەیان لێدەکات؛ لە ڤەنزوێلاوە تاوەکو نەیجیریا

دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ دەستبەکاربوونەوە و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، سیاسەتێکی هێرشبەرانەی گرتووەتە بەر. لە تێڕوانینیدا، سنوورەکان و سەروەریی وڵاتان جێگیر نین؛ ئەو هەڕەشەی گۆڕینی رژێم، دەستبەسەرداگرتنی سامانەکان و تەنانەت لکاندنی خاکی وڵاتانی دراوسێش دەکات.