پاسەوانانی ترەمپ لە نزیک کۆشکی سپی تەقەیان لە چەکدارێک کرد

09-03-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کارمەندانی دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنی، کە تایبەتن بە پاراستنی سەرۆک و بەرپرسانی ئەمریکا؛ لە نزیک کۆشکی سپی تەقەیان لە پیاوێکی چەکدار کرد. ئەمە لە کاتێکدایە، ترەمپ لە واشنتن نییە و لە شوێنی حەوانەی خۆی لە مارالاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا کات بەسەر دەبات.
 
رۆژی یەکشەممە، 09-03-2025، ئەنتۆنی گوگلیێلمی، گوتەبێژی دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنی لە ئێکس بڵاویکردەوە، ئەو پیاوەی تەقەی لێکراوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و دۆخی تەندروستیشی نەزانراوە. تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە ئایا کۆشکی سپی یان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامانج بووبێت یان نا.
 
ئەو گوتەبێژە راشیگەیاند، هیچ پاسەوانێکی کۆشکی سپی بریندار نەبوون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، پۆلیسی خۆجێیی ئاگاداری پاسەوانەکانیان کردووەتەوە کە پیاوێکی "مەترسیدار" لە ویلایەتی ئیندیاناوە بەرەو واشنتن بەڕێکەوتووە و شەو گەیشتووەتە ئەوێ. 
 
پۆلیس لە یەکێک لە شەقامەکانی پایتەختی ئەمریکا، ئۆتۆمبێلی ئەو پیاوەیان دۆزیبووەوە: "دواتر لە نزیک کۆشکی سپی کەسێکیان دەستنیشان کرد، وەک ئەو وەسفە بوو کە پۆلیس کردبووی."
 
گوگلیێلمی رایگەیاند، ئەفسەرەکان لێی نزیکبوونەوە، پیاوەکە چەکی راکێشا و رووبەڕووبوونەوە روویدا و پیاوەکە بریندارکرا: "گومانلێکراوەکە ئەودەم بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.