رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، وێڕای رەخنە تووندەکانی سەرۆکی ئەمریکا دژی یەکێتییەکە، ئەوان هێشتا واشنتن بە هاوپەیمان دەبینن.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پرسیار لە ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین کرا، کە ئایا پێویست دەکات برۆکسل سیاسەتی خۆی لە بەرامبەر واشنتن دابڕێژێتەوە وەک چۆن لەگەڵ چین کردی؟ لە وەڵامدا گوتی، "بێگومان نەخێر، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندییەکی تەواو جیازە لەوەی لەگەڵ چین هەمانە. بێگومان ئەمریکا هاوپەیمانمانە."
ڤۆن دێر لاین هەرەوەها گوتی: "بەڵێ ناکۆکی هەن، بەڵام ئەگەر سەیری بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بکەی هەمیشە لە ناکۆکییەکان زیاترن. ناکۆکیمان دەبێت، پێویستە چارەسەریان بکەین."
ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرکی بەسەر یەکێتیی ئەورووپادا دەکات، نزیکبوونەوەیشی لە رووسیا لەسەر پرسی ئۆکراینا، ناڕەزایی بەرپرسانی ئەورووپی لێ کەوتووەتەوە. سەرۆکی ئەمریکا گومانی لەسەر پابەندبوونی واشنتن بە پاراستنی ئاسایشی ئەورووپا و ناتۆش دروستکردووە.
ڤۆن دێر لاین ئاماژەی بەوە کرد، جیهانی ئێستا بە قۆناخی گۆڕانکاریدا دەڕوات.
هەروەها باسی لەوە کرد، یەکێتیی ئەورووپا هەست بە هاتنەپێشەوەی بارێکی لەناکاو دەکات، چونکە "شتێکی بنچینەیی گۆڕاوە. بەها ئەورووپییەکانمان، دیموکراسی، ئازادی و سەروەریی یاسا لەژێر هەڕەشەدان."
خانمە سیاسەتڤانەکە گوتی: "جیهانی دەوروبەرمان بە خێرایی رووناکی دەگۆڕێت. گۆڕانە جیۆ سیاسییەکان هاوپەیمانییەکان هەلدەتەکێنن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ