رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئیتاڵیا رایدەگەیێنێت، هاووڵاتییەکی تاجیکستانییان دەستگیر کردووە کە چەکداری داعش بووە و 10 ساڵ پێش ئێستا لە ریزەکانی رێکخراوی داعش لە سووریا شەڕی کردووە.
رۆژی دووشەممە 8ـی نیسانی 2024، پۆلیسی ئیتاڵیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی تۆمەتبارەکە تەمەنی 32 ساڵە و لە ساڵی 2014ـەوە بووەتە ئەندامی رێکخراوی داعش لە سووریا، لە چەندین شەڕ لە ریزەکانی داعش شەڕی کردووە.
بەگوتەی پۆلیس، چەکدارەکە لە شاری رۆمای پایتەخت دەستگیرکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە هۆڵەنداوە لە رێگەی فڕۆکەخانەی فیومەچینۆ گەڕاوەتەوە ئیتاڵیا.
ماتیۆ پیانتۆدۆسی، وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا لە راگەیێندراوێکدا سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی ئیتاڵیای کرد و گوتی "دەستگیرکردنی ئەو چەکدارە ئەنجامێکی گرنگ بوو بۆ هێزە ئەمنییەکانی کە دژی هەڕەشەکانی تیرۆر دەوەستنەوە."
لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی ئیتاڵیادا هاتووە، تۆمەتبارەکە چەندین ناسنامەی ساختەی بەکارهێناوە لەنێویاندا ناسنامەی ئۆزبەکستانی، کرگیزستانی و ئۆکراینی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ