سەتان بووکی دەریا لە کەناراوێکی ڤەنزوێلا دەردەکەون

09-04-2024
تەنیا ئەحمەد
ژمارەیەک بووکی دەریا
ژمارەیەک بووکی دەریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەناراوی هەرێمی ئەراگوا لە ڤەنزوێلای ئەمریکای لاتین، چەند رۆژێکە سەدان بووکی دەریای رەنگ جیاواز روویان تێکردووە و نازانرێت بە تەواوی هۆکارەکەی چییە.
 
جۆکسمەر سکۆت، پرۆفیسۆر و توێژەر دەڵێت، "ئەمە رووداوێکی دەگمەنە و زۆر ناسرووشتییە. لە ساڵانی رابردوودا تەنیا چەند دانەیەکمان دەبینی، بەڵام ئەم ساڵ ژمارەیان زۆر زیادیکردووە و لە سەرووی پێشبینیی ئێمەوەن."
 
جگە لەو جوانییەی بە دەریاکەیان بەخشیوە، بوونەتە هۆی سەرنجڕاکێشانی گەشتیارێکی زۆر، کە پارە دەدەن بۆئەوەی لە نزیکەوە بیانبینن و دەستیان لێدەن.
 
بەڵام کێشەیان بۆ ماسیگرەکانی ئەو ناوچەیەش دروستکردووە و بازاڕیانی کز کردووە. دۆگڵاس مارتینێز، بازرگان و ماسیگر دەڵێت، "دۆخێکی سەختە و لەڕووی ماسیگرتنەوە کاریگەریمان لێدەکات، بەتایبەتی ئەوانەی لە کەناراوەکان راوە ماسی دەکەن و تۆڕی راوکردن بەکاردەهێنن، بووکێکی زۆری دەریا دەکەونە نێو تۆڕەکە و کەس ناتوانێت ماسی بگرێت."
 
وەزارەتی ژینگەی ڤەنزوێلا رایگەیاندووە، چوونی بووکی دەریا بەو ژمارە زۆرە بۆ ئەو کەناراوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، کەمبوونەوەی ئاژەڵە راوکەرەکانی وەکو کیسەڵ و قرش و پیسبوونی ئاو دەگەڕێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت