لە بەریتانیا 8 کەس بە تۆمەتی پلانی "تیرۆریستی" و سیخوڕی بۆ ئێران دەستگیرکران

10-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دوو ئۆپەراسیۆندا لە بەریتانیا، 8 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی "کردەوەی تیرۆریستی" لە بەرژەوەندیی ئێران، دەستگیر کران.
 
ئۆپەراسیۆنەکان زۆر گەورە بوون و پۆلیسی گەورە شاری لەندەن، دەزگای دژەسیخوڕی و هێزە تایبەتەکان بەشدارییان تێدا کردووە. لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا چوار هاووڵاتیی ئێران و یەکێکی دیکە، کە ئاشکرا نەکراوە خەڵکی کوێیە، دەستگیرکران.
 
ئەو گرووپە بە تۆمەتی ئەوە دەستگیر کراون کە ویستوویانە هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل یان پەرستگایەکی جووەکان لە لەندەن.
 
هاوکات لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا 3 کەس لە لەندەن دەستگیر کران کە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێرانیان لەسەرە.
 
لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەنێو کوردی دیاسپۆرادا وا بڵاوکرایەوە، هەندێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە دەستگیرکراوە کوردن.
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، هیچ بەڵگە و ئاماژەیەک لەبەردەستدا نییە کە پێشانی بدات هیچکام لەوانە کورد بن. ئەو کەسەیشی ئێرانی نییە و ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە، دانیشتووی شاری مانچێستەرە و پۆلیس بە شێوەیەکی کاتی ئازادی کردووە؛ مەرجی ئەوەشی بۆ داناوە کە مانچێستەر بەجێنەهێڵێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ). وێنە: Pixabay

لە نۆ مانگدا زیاتر لە 1,400 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا نەبوون

بەگوێرەی شیکارییەکی نوێ، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بە رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتنە گشتییەکاندا ئامادە نەبوون، کە زۆرترین ئامادەنەبوونیش لە رۆژانی هەینیدا تۆمارکراوە.