رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی بەریتانیا پلانی داناوە لەمەودوا پرۆسەی پێدانی ڤیزا بۆ ئەو وڵات و ناوچانە قورس بکات کە خەڵکەکانیان زۆر داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا دەکەن.
هەفتەی داهاتوو حکومەتی بەریتانیا پلانێکی نوێی بۆ کۆچبەری ئاشکرا دەکات، کە بە ئینگلیز پێی دەڵێن (ئیمیگرەیشن وایت پەیپە)، تێیدا روونی دەکاتەوە چۆن دەیەوێت وابکات کەمتر کۆچبەر بچنە بەریتانیا.
ئەمەش دوای ئەوە هات، حکومەتی ئێستای بەریتانیا، کە بەدەست پارتی کرێکارانەوەیە، بەهۆی بەرز مانەوەی رێژەی هاتنی کۆچبەران لەژێر گوشاری گەورەی شەقام و دەنگدەراندایە.
داتاکانی حکومەتی بەریتانیا پێشانی دەدەن، لەنێو 108 هەزار داواکاریی پەنابەریدا کە ساڵی 2024 پێشکێش کراون، 16 هەزار کەسیان بە ڤیزای خوێندن چوونەتە بەریتانیا، دواتر داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
حکومەتی بەریتانیا دەیەوێت وابکات لەمەودوا، بۆ نموونە ئەگەر لە عێراقەوە داواکاریی پەنابەری زۆربن، چیدیکە بە ئاسانی ڤیزا نەدرێتە ئەوانەی لە عێراق و باشووری کوردستانەوە دەیانەوێت بە ڤیزا بچنە وڵاتەکەیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ