پووتین: تەواوی رووسیا پاڵپشتی لە جەنگی ئۆکراینا دەکات

09-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ساڵیادی "رۆژی سەرکەوتن"ـی رووسیا، سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند، تەواوی رووسیا پاڵپشتی لە جەنگی ئۆکراینا دەکات. 
 
رۆژی سەرکەوتن لە 9ـی ئایاری هەموو ساڵێک بەبۆنەی "سەرکەوتنی رووسیا بەسەر ئەڵمانیای نازی لە جەنگی دووەمی جیهانی" یاد دەکرێتەوە، تێیدا سەرکردە بانگهێشتکراوەکانی جیهان لە گۆڕەپانی سوور لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە و بینەری مانۆڕێکی سەربازیی تایبەتی رووسیا دەبن.
 
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا گوتی: "تەواوی وڵات، کۆمەڵگا و خەڵك پشتیوانی بەشداربووانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازی دەکەن."
 
پووتین باسی لە سەربازانی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "ئێمە شانازی بە ئازایەتی و خۆنەویستی ئەوان دەکەین، شانازی بەو ئازایەتییە دەکەین کە هەمیشە تەنیا سەرکەوتنی بۆ ئێمە هێناوە."
 
لە شوباتی 2022 بە فەرمانی پووتین هەزاران سەربازی رووسی چوونە نێو خاکی ئۆکراینا و جەنگ دەستیپێکرد، لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، ئەوە گەورەترین شەڕ و تەنگژەی ئەورووپایە روویدابێت.
 
سەدان هەزار سەرباز لە هەردوولا کوژراون و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار گوتوویەتی ئەو دەیەوێت ئەو "گۆمە خوێنە" رابگرێت؛ ئیدارەکەشی چەند جارێک وەک نێوەندگیرێک لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ کاریان کردووە.
 
چەندین هەفتەیەکە ترەمپ بێزاریی خۆی لە نەگەیشتنە ئەنجامی رووسیا و ئۆکراینا دەربڕیوە، کرێملین دەڵێت، جەنگەکە بە رادەیەک ئاڵۆزە کە ئەو بەرەوپێشچوونەی واشنتن دەیەوێت "زەحمەتە."
 
ترەمپ هۆشداریداوە، لەوانەیە ئەو تەنگژە سەر بۆ "جەنگی سێیەمی جیهانی" بکێشێت. لەلایەکی دیکە، ویڵیەم بێرنز، بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند: "مەترسییەکی گەورە هەبوو کە لە کۆتایی 2022 رووسیا چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت، بەڵام کرێملین رەتیکردەوە." 
 
ئێستا رووسیا نزیکەی پێنجیەکی خاکی ئۆکراینای بەدەستەوەیە، بەڵام کیێڤ کۆڵی نەداوە و لە شەڕکردن بەردەوامە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە