27 کەس لە ناوەڕاستی نایجیریا کوژران

09-06-2021
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن نایجیریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیسی نایجیریا رایگەیاند، ژمارەیەک چەکدار لە شارۆچەکەیەکی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە هێرشیان کردووەتە سەر بازاڕێک و یاریگەیەکی تۆپی پێ و لانیکەم 27 کەس یان کوشتووە.
 
هێرشەکە لە ویلایەتی بێنوی روویداوە، کە بەشێکە لەو ناوچەی پێیدەگوترێت پشتێنی نێوەڕاستی نایجیریا. لەو ناوچەیە بەردەوام شەڕ لەسەر زەوی و پاوان  لە نێوان خاوەن زەوییەکان و شوانە کۆچەرییەکان دروستدەبێت. 
 
گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی بێنوی رایگەیاند، هێرشەکە لە ناوچەی ئەگاتوو روویداوە لە کاتێکدا خەڵک سەرقاڵی داخستنی بازاڕەکانیان بوون. هەروەها باسیشی لەوەشکردووە لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی هاندەری پشت هێرشەکە بەردەوامن.
 
گروپە چەکدارەکانی باکووری رۆژئاوا و ناوەڕاستی نایجیریا هەندێجار هێرش دەکەنە سەر گوندەکان و تاڵانیان دەکەن؛ ئاژەڵەکانیان دەدزن و خەڵکەکەش دەڕفێنن بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئازادکردنیان پارە لە کەسوکارەکانیان بستێنن.
 
لەمدواییانەش ئەو گرووپە چەکدارانە دەستیان کردووە بە بەئامانجکردنی قوتابخانەکان و رفاندنی خوێندکاران.
هەفتەی رابردوو، لانیکەم 88 کەس لە باکووری رۆژئاوا بە دەستی کۆمەڵێک چەکداری ماتۆڕسوار لە 7 گوندی ناوچەی دانکۆ واساگو کوژران. ئەو گرووپانە لە نایجیریا بە تاڵانچییانی مەڕ و ماڵات ناویان دەرکردووە.
 
ئەم هێرشانە تەنیا بەشێکن لەو ئاڵنگاریانەی کە هێزە ئەمنییەکانی نایجیریا رووبەڕوویان دەبنەوە، کە ماوەی یەک دەیەیە لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتدا رووبەڕووی ئەو چەکدارانە دەبنەوە کە بە "جیهادی" ناودەبرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆڵ تۆماس ئاڵن

تەقەکەرەکە کێیە؛ مامۆستایەکی 'نموونەیی' بووە و لایەنگری کامالا هاریسە

ناسنامەی ئەو کەسەی لە میوانداریی پەیامنێرانی کۆشکی سپی و لە نزیک دۆناڵد ترەمپ تەقەی کرد، ئاشکرا دەبێت؛ ئەو مامۆستایەکی لێهاتووی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و پێشتر وەک داهێنەرێک دەرکەوتووە.