ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا: ئێران هەوڵدەدات رێککەوتنی هەولێر و بەغدا تێکبدات

09-06-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هۆشداریدەدات لەوەی ئێران هەوڵ بۆ تێکدانی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدات و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات "بەپەلە" رێککەوتنەکە جێبەجێبکات. 
 
رۆژی هەینی، 9ـی حوزەیرانی 2023، مایک واڵتس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر پارتی کۆمارییەکان، لە تویتێکدا نووسی: "داوا لە [محەممەد شیاع سوودانی،] سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم بەپەلە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێبکات و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە."
 
مایک، لە تویتێکی دیکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران کار بۆ تێکدانی ئەم رێککەوتنە دەکات و "پشتگوێخستنی هەوڵەکانی تاران لە زیانگەیاندن بە دۆستە کوردە دڵسۆزەکانمان، بەرژەوەندیی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە." 
 
ئەوە لە کاتێکدایە، لە 25ـی ئادارى رابردووەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە، ئەمەش بەهۆى بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس. دادگەکە لەسەر سکاڵای عێراق لەدژی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنچینەی ئەو بڕیارەش هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا و تورکیا رایگەیاند پابەند دەبێت بە بڕیارەکەوە.
 
بەر لە راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە، وەزارەتى نەوتى عێراق مانگانە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتى کێڵگەکانى کەرکووکى لە رێگەى بۆرییەوە هەناردەى بەندەرى جەیهانى تورکیا دەکرد، کە هاوکات نەوتى هەرێمى کوردستان لەڕێی هەمان بۆرییەوە هەناردە دەکرا. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە