ترەمپ 'یاخیبووان' بە هۆکاری پشێوییەکانی لۆس ئەنجلس دەزانێت

09-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا "یاخیبووان"ی بە دروستکردنی پشێوی لە لۆس ئەنجلس تۆمەتبار کرد، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپێشاندانەکانی دژی هەڵمەتەکانی کۆچبەران نارد.

رۆژی دووشەممە، 9ـی حوزەیرانی 2025، ترەمپ لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "ئەو کەسانەی کێشە دروست دەکەن، یاخیبووی پیشەگەرن".
 
کاتێک پرسیاری لەبارەی پێکدادانەکانی دووەم گەورەترین شاری ئەمریکاوە لێکرا، گوتی: "ئەوانە خەڵکی خراپن، دەبێت لە زینداندا بن".
 
سەرۆکە کۆمارییەکە، کە رۆژی شەممە تەمەنی دەبێتە 79 ساڵ، هیچ بەڵگەیەکی نەخستەڕوو بۆچی خۆپێشاندەرانی سەر شەقامەکان یاخیبوون.
 
ترەمپ دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئەفسەرانی سەربازی لە هاوینەهەواری سەرۆکایەتیی کامپ دەیڤد دەگەڕایەوە کۆشکی سپی.
 
کاتێک رۆژنامەڤانان چەندین جار لێیان پرسی ئایا پلانی هەیە یاسای یاخیبوون (Insurrection Act) بەکاربهێنێت، کە رێگە دەدات سوپا وەک هێزێکی پۆلیسی ناوخۆیی بەکاربهێنرێت، ترەمپ وەڵامی نەدایەوە.
 
کۆشکی سپی پێشتر رایگەیاندبوو، ترەمپ پشتی بە یاسایەکی کەم بەکارهێندراو بەستووە، کە بە "مادەی 10" ناسراوە، رێگە بە فیدراڵیکردنی پاسەوانی نیشتمانی دەدات لەکاتی "یاخیبوون یان مەترسیی یاخیبوون دژی دەسەڵاتی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان." سەرەڕای ئەوەی گاڤن نیوسەم، حاکمی دیموکراتی کالیفۆڕنیا رایگەیاندبوو، ئەو هەنگاوە ناپێویستە.
 
ترەمپ بەهۆی پشێوییەکانەوە هێرشی کردە سەر نیوسەم. ترەمپ گوتی: "ئەو کارێکی زۆر خراپی کردووە. من گاڤن نیوسەمم خۆشدەوێت، پیاوێکی باشە بەڵام بێتوانایە، هەمووان دەزانن".
 
تۆم هۆمان، کە بەرپرسی باڵای کاروباری سنوورە لە ئیدارەی ترەمپ رایگەیاند، نیوسەم و کارین باس، سەرۆکی شارەوانیی لۆس ئەنجلس رەنگە بەهۆی هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە ئەفسەرانی کۆچ رووبەڕووی تۆمەتی فیدراڵی ببنەوە. 
 
نیوسەم بە تۆم هۆمانی گوت: "وەرە و دەستگیرم بکە."
 
کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا دەبێت هۆمان نیوسەم دەستگیر بکات، ترەمپ گوتی: "ئەگەر من لە جێی تۆم بوومایە، دەمکرد".
 
ترەمپ لەگەڵ دەستبەکاربوونی بەڵێنیدا زۆرترین "پەناخوازی نایاسایی" دیپۆرتی دەرەوەی ئەمریکا بکاتەوە و سنووری مەکسیک و ئەمریکاش دابخات. سەرەتای کێشەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ترەمپ فەرمانی بە ئاژانسی جێبەجێکردنی یاسای گومرگ و کۆچ یان ئەفسەرانی کۆچ (ICE) کرد، بەسەر ئەو شوێنانە دابدەن کە پەناخوازی نایاسایی و بێ بەڵگەنامەی لێنە، دەستگیریان بکەن و لە ئەمریکا دەریان بکەن. 
 
ئاژانسەکە ئامانجی ئەوەبوو، رۆژانە نزیکەی 3000 پەناخوازی نایاسایی و بێ بەڵگەنامە دەستگیر بکەن. دواجار پەناخوازان لەوە تووڕەبوون و رژانە سەر شەقامەکان.
 
دوای گەورەبوونی خۆپیشاندانەکان لە شاری لۆس ئەنجلس، ترەمپ گوتی، 2000 پاسەوانی نیشتمانی [گاردی نیشتمانی] لە شارەکە بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی "یاسا و ئارامی بچەسپێنن" و "بەرگری لە دامەزراوە حکومییەکان" بکەن.
 
ئەم هەنگاوەی ترەمپ بووە هۆی تووڕەکردنی بەرپرسانی دیموکراتی شارەکە، لەوانەش نیوسەم و کارین باس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە