چوار کەس لە تەقینەوەیەکدا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ژاپۆن بریندار بوون

09-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە بنکەیەکی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا لە ژاپۆن، تەقینەوەیەک روویدا و چوار کەس بریندار بوون.
 
بەرپرسانی ژاپۆن دەڵێن، تەقینەوەکە لەنێو کۆگایەکی بۆمبە نەتەقیوەکان روویداوە و بریندارەکان لە دۆخێکی بێ مەترسیدان.
 
بەرگریی شارستانیی ژاپۆن باس لەوە دەکات، لە بنکەی ئاسمانیی کادێنا، لەکاتی پاککردنەوەی هەندێک کەرەستەی ئاسنین لە ژەنگ بۆ ئەوەی بزانن ئایا بۆمبن یان نا، یەکێکیان تەقیوەتەوە.
 
ئەو چوار کەسەی بریندار بوون، ئەندامی بەرگریی شارستانیی ژاپۆنن و خێرا گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
 
میدیای ژاپۆنی باس لەوە دەکات کە ژیانی هیچ یەک لە برینداران لە مەترسیدا نییە.
 
گوتەبێژێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش پشتڕاستی کردەوە کە تەقینەوەیەک لە بنکەی ئاسمانیی کادێنا روویداوە کە دەکەوێتە گەورەترین دوورگەی هەرێمی ئۆکیناوا لە باشووری ژاپۆن.
 
لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا ژاپۆن دوورگەی ئۆکیناوای وەکو بەربەستێکی بۆ رێگریکردن لە پێشڕەویی هێزەکانی ئەمریکا بەکاردەهێنا.
 
لە جەنگی ئۆکیناوا لە ساڵی 1945، زیاتر لە چارەکێکی دانیشتووانی سڤیلی دوورگەکە کوژران.
 
داگیرکاری ئەمریکا لە ساڵی 1972 بەسەر دوورگەکەدا کۆتایی هات، بەڵام بەپێی پەیماننامەیەکی نێوانیان، بنکەکانی ئەمریکا لە دوورگەکە مانەوە.
 
ئێستا، 70%ی رووبەری بنکەکانی ئەمریکا لە ژاپۆن، لە دوورگەی ئۆکیناوایە و نیوەی ئەو 50 هەزار سەربازە ئەمریکییەی لە وڵاتە ئاسیاییەکەن، لەو دوورگەیەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تانکێکی رووسی لە ناوچەیەکی کۆنترۆڵکراوی ئۆکراینا. وێنە: Reuters

رووسیا: لە سەرەتای ئەم مانگەوە 12 گوندی ئۆکراینامان کۆنترۆڵ کردووە

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، ڤالێری گێراسیمۆڤ، سوپاسالاری رووسیا، سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکراینا کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هێزەکانی رووسیا لە مانگی شوباتدا 12 گوندی رۆژهەڵاتی ئۆکراینایان کۆنترۆڵ کردووە