پۆلیسی ئیسپانیا: 77 قاچاخچیی کۆچبەرانمان دەستگیرکرد

09-08-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی ئیسپانیا رایگەیاند، توانیویانە 77 کەس لە تۆڕێکی قاچاخچیی کۆچبەران دەستگیر بکەن کە کۆچبەرانی هیندستان، پاکستان و بۆلیڤیایان بردووەتە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 8ی ئابی 2024، پۆلیسی ئیسپانیا رایگەیاند، ئەو 77 قاچاخچییەی دەستگیرکراون خەڵکی وڵاتانی مەکسیک، بۆلیڤیا، لیبیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا بوون. شەش لە دەستگیرکراوەکان تۆڕەکەیان بەڕێوەبردووە. هەروەها، لەو ئۆپەراسیۆنەدا 10 ماڵیان پشکنیووە و دەستیان بەسەر 545 هەزار دۆلاردا گرتووە. 
 
پۆلیسی ئیسپانیا دەڵێت، ئەندامانی تۆڕەکە کۆچبەرانی هیندی و پاکستانیان بردووەتە ئەمریکا و کەنەدا و کۆچبەرانی بۆلیڤیاشیان بردوونەتە ئیسپانیا، بۆ هەر کۆچبەرێک هەشت هەزار و 700 بۆ 100 هەزار و 900 دۆلاریان وەرگرتووە. 
 
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی ئیسپانیا، قاچاخچییەکان کۆچبەرانیان لە پاکستان و هیندستانەوە بردووەتە بەحرەین، پاشان بۆ میسر و دواتر بۆ لیبیا. لەوێوە بە بەلەم بردوویانن بۆ ئیتاڵیا. لەوێوە بۆ ئیسپانیا و پاشان مەکسیک. لەوێشەوە بۆ ئەمریکا و کەنەدا. بەشێکیشیان کۆچبەرانیان لە بۆلیڤیاوە بردوونەتە میسر و لیبیا، دواتریش بۆ ئیسپانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا. 
 
200 کارمەندی پۆلیس کاریان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کردووە کە جگە لە پۆلیسی ئیسپانیا، بەشێکیان پۆلیسی ئەورووپا و کارمەندی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا بوون.
 
ئیسپانیا بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەندرێت کە کۆچبەرێکی زۆری بۆ دەچێت. بەگوێرەی ئاماری فەرمی، پار 56 هەزار و 852 کۆچبەر چوونە ئەو وڵاتە کە 82٪ لە پێرار زیاتر بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.