لە کۆستاریکا گرووپێک هێرش دەکەنە سەر چەند گەشتیارێکی ئیسرائیلی و رووتیان دەکەنەوە

09-08-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆستاریکا پێنج گەشتیاری ئیسرائیلی لەلایەن گرووپێکەوە قۆڵبەست دەکرێن، رووتدەکرێنەوە و دەیان هەزار دۆلاریان لێ دەدزرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، ئاگاداری رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 08-08-2024، میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، "پێنج گەشتیاری ئیسرائیلی لە کۆستاریکا لەلایەن گرووپێکەوە رووتکراونەتەوە، بەستراونەتەوە و دزییان لێکراوە."
 
بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل، پێنج ئیسرائیلییەکە لە ناوچەی گەشتیاریی سانتا تێرێز لە رۆژئاوای کۆستاریکا ڤێلایەکیان بەکرێ گرتووە و چەند رۆژێک لەو ناوچەیە ماونەتەوە. گرووپەکە کە هێشتا زانیاری لەسەریان بڵاونەکراوەتەوە، چاودێریی ئیسرائیلییەکانیان کردووە و زانیویانە یەکێکیان دەیان هەزار دۆلاری پێبووە. 
 
دوای ئەوەی گرووپەکە هەڵدەکوتنە سەر گەشتیارەکان، دەست و قاچەکانیان دەبەستنەوە، جلەکانیان لەبەر دادەکەنن، لەسەر سک پاڵیان دەخەن و پارە و کەلوپەلە گرانبەهاکانیان دەدزن.
 
لە کامێرای چاودێریی ئەو شوێنە دەردەکەوێت، پێنج گەشتیارەکە بە تەنیا شۆرتێکەوە لە نێو ژوورێکی ڤێللاکە لەسەر سک راکشاون و خاولییەک بەسەر سەریاندا دراوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئاگاداری هەواڵەکەن و خەریکی لێکۆڵینەوەن. بەهۆی جەنگی 10 مانگەی ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستینەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتییەکانی کردووە گەشت بۆ 40 وڵات نەکەن، بەڵام کۆستاریکا لەو لیستەدا نییە.
 
کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە کۆستاریکا لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە و ئەوانیش پەیوەندییان بە گەشتیارەکان و کەسوکارەکانیان کردووە.
 
تائێستا دیار نییە ئەو گرووپە کێن و سەر بە چ لایەنێکن، دیاریش نییە ئاخۆ ئەم هێرشە پەیوەندی بە جەنگی غەززەوە هەیە یان نا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.