لە بۆلیڤیا بەهۆی سووتانی دارستانەکانەوە باری لەناکاو راگەیێندراوە

10-09-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
دووکەڵی ئاگرەکە شارەکانی داپۆشیوە. وێنە: Reuters
دووکەڵی ئاگرەکە شارەکانی داپۆشیوە. وێنە: Reuters
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

چەند رۆژێکە پووش و پاوانی دارستانی باکووری بۆلیڤیا دەسووتێت. ئاگرەکە بە جۆرێکە حکومەت لە ئاستیدا دەستەوەستانە.
 
ئیموندۆ نۆڤیلۆ، وەزیری بەرگریی بۆلیڤیا دەڵێت: "وەکو حکومەت، باری لەناکاومان راگەیاندووە. رێکاری پێویستی ئیداریمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاگرەکە دەستپێکردووە."
 
بەگوێرەی بەرپرسانی بۆلیڤیا، بەهۆی ئاگرەکەوە سێ ملیۆن و 800 هەزار هێکتار سووتاوە کە 60٪ی پووش و پاوان و 40٪یشی دارستان بووە.
 
پێنج هەزار کارمەندی خۆبەخشیش هاوکاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەکەن. هەریەک لە فەرەنسا، ڤەنزوێلا و بەرازیلیش خواستی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە پێشانداوە.
 
کاتالینا پاپو، سەرۆکشارەوانی ئوروبیشای بۆلیڤیا دەڵێت: "چواردەورمان ئاگرە. ناتواندرێت کۆنترۆڵبکرێت. ژمارەیەک خۆبەخشمان بۆ کوژراندنەوەی ئاگرەکە هەن کە هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی پێش هەموو شتێک منداڵ و پیرەکان بپارێزن."
 
دووکەڵی سووتانی دارستانەکان گەیشتووەتە شاری سانتاکروز و چەند شارێکی دیکەی ئەو وڵاتە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە بە گوێرەی ئاژانسی چاودێری ئاسمانی بەرازیل، هەشت مانگی یەکەمی ئەم ساڵ، 36 هەزار و 800 ئاگر لە دارستانەکانی بۆلیڤیا کەوتوونەتەوە، ئەمەش زۆرترینە لەدوای ساڵی 2010ـەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.