پیاوی پێشبینییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا: هاریس دەیباتەوە

10-09-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
ئالان لیچمان مامۆستای مێژووە لە زانکۆی ئەمریکا لە واشنتن.
ئالان لیچمان مامۆستای مێژووە لە زانکۆی ئەمریکا لە واشنتن.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئالان لیچمان مامۆستای مێژووە لە زانکۆی ئەمریکا لە واشنتن. لە ساڵی 1984ـەوە، هەموو پێشبینییەکانی لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راست دەرچوون، تەنیا یەک جار نەبێت.
 
ئێستاش دەڵێت، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان هەڵبژاردنەکەی 5ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ لە دۆناڵد ترەمپی کۆماری دەباتەوە و دەبێتە سەرۆک.
 
ئەم کەسە گرنگی بەوە نادات راپرسییەکان چی دەڵێن، بەڵکو پێوەرێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە لە 13 تایبەتمەندی پێکدچێت، ئەگەر بەربژێری پارتی فەرمانڕەوا شەش تایبەتمەندی یان زیاتری تێدا نەبن، ئەوا بەربژێری رکابەر بە براوە دادەنێت.
 
ئالان لیچمان، مێژووناس دەڵێت: "من زۆر پشتڕاستم کە هاریس دەیباتەوە، چونکە پێوەرەکان بە ئاسانی ناگۆڕێن."
 
بەپێی پێوەرەکەی لیچمان، تەنیا سێ خاڵ لە بەرژەوەندیی ترەمپدان، ئەوانیش، لەدەستدانی زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2022 لەلایەن دیموکراتەکانەوە؛ کشانەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستا و نەبوونی کارێزمایی لە کامالا هاریس دا.
 
بەڵام خاڵە بەهێزەکانی دیکە لە بەرژەوەندیی هاریسدان، دیارترینایان: گۆڕانکاریی گەورە لە سیاسەتی دیموکراتەکان، نەبوونی هیچ ئابڕووچوونێکی گەورەی وەک ئەوانی ترەمپ، هەروەها کشانەوەی رۆبەرت ئێف کێنێدی، بەربژێری سەربەخۆ لە کێبڕکێی هەڵبژاردن.
 
ئالان لیچمان، مێژووناس دەڵێت: "من مێژووناسم. وەک ژۆن دیکسن فاڵگرەوە نیم تۆپی جادووییم پێبێت. هەروەها مایک جۆنسیش نیم کە بانگەشەی ئەوە دەکات خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردووە. بۆ خاتری خوا، 40 ساڵە ئەم پێوەرانە راست دەردەچن. هیچ شتێکی دیکە تەنانەت لێشیانەوە نزیک نییە."
 
تاکە هەڵبژاردن کە پێشبینییەکەی لیچمان لەبارەیەوە راست دەرنەچوو، ساڵی 2000 بوو کە جۆرج بووشی کوڕ بردییەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا.

ماکرۆن بەدوای سەرۆکوەزیرانێکی نوێدا دەگەڕێت

دوای ئەوەی پەرلەمانی فەرەنسا متمانەیان لە سەرۆکوەزیران وەرگرتەوە و ئەویش دەستی لەکار کێشایەوە، ئێستا سەرۆکی فەرەنسا بیر لە دەستنیشانکردنی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دەکاتەوە.