رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە سبەی سێشەممە، سەرۆکی رووسیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا -کرێملین کۆببنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوتوێ بکەن.
کۆشکی کرێملین، رۆژی دووشەممە 09-10-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 10ی ئۆکتۆبەر لە کۆشکی کرێملین، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و رووسیا لە بوارە جیاوازەکان و دۆخی هەنووکەیی جیهان و لە سەرووی هەموویانەوە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەشێوەیەکی گشتی تاوتوێ دەکەن.
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق. رۆژی هەینی 22-09-2023 لەکاتی بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو وەزیر پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکردووە؛ فوئاد حوسێن گوتی، کار بۆ تەواوکردنی ئامادەکاریی پێویست دەکەن بۆ سەردانی محەممەد شیاع سوودانی بۆ مۆسکۆی پایتەختی رووسیا لە هەفتەکانی کەمی دواتردا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ